2 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
ڕاپۆرت؛ ههوڵ و فشاری بهردهوام بۆ دهستپێكردنهوهی جهنگ ههیه
پهیام
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتووەتە ناو قۆناغێکی پڕ لە دڵەڕاوکێ و چاوەڕوانیی سەربازی، لە کاتێکدا هەڕەشە هاوبەشەکانی واشنتن و تەلئەبیب لە دژی تاران گەیشتوونەتە لوتکە؛ بەڵام هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتییەکان لەسەر کاتی دەستپێکردنی هێرشەکان دابەش بوون. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی «وۆڵ ستریت جۆرناڵ»، ئەمریکا نایەوێت بەر لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییە نیوەییەکانی وڵاتەکەی لە ٣ی تشرینی دووەم هیچ پێکدادانێکی سەربازی ڕووبدات، لە کاتێکدا بنیامین نهتەنیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە ژێر کاریگەریی هەفتەی کۆتایی هەڵمەتی توندی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیدا، زۆر بە توندی گوشار دەکات تا لێدانەکان دەستپێبکەنەوە.
ڕۆژنامەی «وۆڵ ستریت جۆرناڵ» لە زاری بەرپرسانی ئاگادارەوە ئاشکرای کردووە کە سوپای ئەمریکا خەریکی ئامادەکردنی چەندین بژاردەیە بۆ لێدانی ئێران، لە ئێستادا دوو گرووپی کەشتیی فڕۆکەهەڵگر لە ناوچەکەدان و سێیەمیان لە زەریای هێمنەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتووە، هەروەها ژمارەی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ٢٠ کەشتییەوە بۆ زیاتر لە ٢٤ کەشتی بەرز دەبێتەوە لەگەڵ گەیشتنی یەکەیەکی هێزی دەریایی (مارێنز) ؛ ئەمەش توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بەردەوامی ٢٤ کاتژمێری و بژاردەی دابەزینی سەربازی نیشان دەدات.
هاوکات یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل (یسرائیل کاتس) هۆشداری داوە کە: «ئەگەر ئێران هێرش بکات، دەسوتێنرێت».
لە دۆخی ئاسمانیشدا گرژییەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار؛ ماڵپەڕی **«ئەکسیۆس»**ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی بێناو ئاشکرای کردووە کە دەیان فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیلی بە نزیک سنووری ئاسمانیی ئێراندا فڕیون. بەپێی کەناڵی ١٢ی عیبری، ئامانجی تەلئەبیب لەم مانۆڕە هیوادار بوون هێزەکانی ئێران تەقە لە فڕۆکەکانیان بکەن تا وەک پاساوێک بۆ دەستپێکردنی هێرشی فراوان بەکاریبهێنن؛ بەڵام ڕۆژنامەی **«هائارتس»**ی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد کە فەرماندەکانی سوپای ئیسرائیل خۆیان ناڕازین لە پەلەکردن لە جەنگ، بەوپێیەی دەترسن هەر هێرشێک ببێتە هۆی شڵەژان یان دواخستنی هەڵبژاردنەکانی کنێست لە دواساتەکاندا.
لەبەرانبەر گوشارەکانی ئیسرائیلدا، واشنتن سیاسەتی لەسەرخۆیی هەڵبژاردووە؛ وتەبێژی کۆشکی سپی بە «وۆڵ ستریت جۆرناڵ»ی ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا پێش هەڵبژاردنە نیوەییەکان هێرش ناکاتە سەر ئێران. ڕۆژنامەی «نیویۆرک تایمز»یش پشتڕاستی کردەوە کە سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل پلانەکانیان بۆ دوای هەڵبژاردنەکان داناوە؛ هەروەها ڕۆژنامەی «فاینانشاڵ تایمز» ئاشکرای کرد کە ترهمپ دژی فەرمانێکی ئەم دواییەی نهتەنیاهوو بووە بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان، هاوکات ترهمپ ئێرانی تۆمەتبار کردووە بەوەی بە ئەنقەست کات دەکوژێت بە هیوای ئەوەی کۆمارییەکان هەڵبژاردن بدۆڕێنن، کشانەوەی کارمەندانی ئەمریکی لە ناوچەکە تەنها کارمەندە ناپێویستەکانی باڵیۆزخانەی سعوودیەی گرتووەتەوە بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی حوسییەکانەوە.
لەبەرانبەر ئەم گوشارانەدا، تاران هەڵوێستێکی تەواو توندی گرتووەتەبەر؛ ئێران داواکارییەکانی ئەمریکای لە ڕێگەی نێوەندگیریی پاکستانەوە ڕەت کردەوە و ئامادە نییە یۆرانیۆمی پیتێنراو بنێرێتە دەرەوە. سەرکردە باڵاکانی ئێران، لە سەروویانەوە وەزیری دەرەوە عەباس عهراقچی، هۆشدارییان دا کە هەر هێرشێک بکرێتە سەریان بە توندترین شێوە و لە سەرانسەری ناوچەکەدا وەڵامی دەدەنەوە و سوورن لەسەر جێبەجێکردنی حەوت خاڵەکەیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە