1 کاتژمێر پێش ئێستا 145 جار خوێنراوەتەوە

سعودیە زنجیرەیەک هێرشی نوێی کردە سەر حووسییەکان

پەیام
بروسکی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست تا دێت زیاتر کڵپە دەگرێت و سعودیە زنجیرەیەک هێرشی نوێی کردە سەر حوسیەکان و حوسیەکانیش لە وەڵامدا بە درۆن هێرشیان کردە سەر ڕیازی پایتەخت و ژمارەی قوربانیانی هێرشی سەر فرۆکەخانەی شا فەهدیش زیادی کرد. 
دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانیی سعودیە ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا فەهد لە شاری دەمامی وڵاتەکە کە لەلایەن حوسیەکانەوە ئەنجامدرا بۆ دوو کوژراو و هەشت بریندار زیاد بوو کە یەکێک لە کوژراوەکان هاوڵاتیەکی سعودیە بوو و ئەوی دیکەش هاولاتیەکی بە رەگەز هیندیە. 
لە وەڵامی هێرشەکەدا میدیاکانی سعودیە ڕایانگەیاند سوپای سعودیە هێرشێکی بۆ سەر هەندێ پێگە و جبەخانەی حوسییەکان دەستپێکرد و سوپای یەمەنیش کە سعوودییە پشتیوانیی دەکات بە ئاژانسەکانی ڕاگەیاند هەندێک ناوچەیان وەک ناوچەی بەکوری لە ناوچەی نیلی شین لە دەستی حوسیەکان کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە. 
لەگەڵ ئەوەشدا دوای هێرشی سعودیە، حوسیەکان بە درۆن هێرشیان کردەوە سەر وڵاتەکە و وەزارەتی بەرگریی سعودیە ڕایگەیاند درۆنێکیان لە ئاسمانی ڕیاز خستوەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە. 
هاوکات هەریەک لە ئوردون و میسر ئیدانەی هێرشەکانیان بۆ سەر سعودیە کرد و وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕایگەیاند ئاسایشی نیشتیمانی سعودیە یەکسانە بە ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەمان و لای خۆشیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئوردون ڕایگەیاند هێرشکردنە سەر فرۆکەخانە و ناوچەی پیشەسازیی و کۆگاکانی وزەی سعودیە قبوڵ نەکراوە و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. 
هەر لە ئەنجامی بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر کێڵگە و کۆگاکانی وزەی سعودیە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ١١٢ دۆلار تێپەراند و پێوانەیەکی مێژوویی تۆمارکرد. 
ئەمەش بەهۆی ئەوەی سعودیە بە گەورەترین هەناردەکاری نەوتی خاو لە جیهان دادەنرێت و کاریگەری گەورەی بەسەر نرخی وزەی جیهاندا هەیە. 
لای خۆیەوە بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە رایگەیاند قەبارەی زیانەکان لە ئەنجامی ئاڵۆزی و جەنگی ناوچەکە لەسەر وزەی جیهان پێشبینی نەکراوە و بازاری جیهانی زیاتر لە سێ ملیار بەرمیل نەوتی لەدەست داوە. 
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە ڕۆژی پێنجی ئەم مانگەدا سعودیە بە ئۆپەراسیۆنێک بە هاوکاریی سوپای یەمەن هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر حوسیەکان و وای ڕاگەیاند کە توانیویانە چەند ناوچەیەک لەدەست حووسییەکان کۆنتڕۆڵ بکەنەوە، لای خۆیانەوە حویسیەکانیش بە هێرشی جیاواز وەڵامیان دایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودیە زنجیرەیەک هێرشی نوێی کردە سەر حووسییەکان

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ هه‌وڵ و فشاری به‌رده‌وام بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ هه‌یه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا سەرقاڵی دوورخستنەوەی سەربازەکانی و کەمکردنەوەی دیبلۆماتکارەکانیەتی لە ناوچەکەدا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: دانوستان لەگەڵ ئێراندا ناکەین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: سێ کەشتی نەوتهەڵگر بەر مینی دەریایی کەوتوون

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێران: دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە باشووری ئێران بیسترا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئێرانی: تاران خۆی بۆ جه‌نگێكی فراوان ئاماده‌ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فایننشال تایمز: هه‌وڵ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ ده‌درێت

سەرەتا