2 کاتژمێر پێش ئێستا
72 جار خوێنراوەتەوە
ئەمڕۆ ٢٢ ساڵ بەسەر شێلانی ئافرەتێكی چالاكوانی ئەمریكی لەلایەن بلدۆزەرێكی ئیسرائیلەوە تێدەپەڕێت
پەیام
زیاتر
لە ٢٢ ساڵ بەسەر كوژرانی ئافرەتێكی چالاكوانی ئەمریكی بەناوی ( ڕاشیل كۆری) تێدەپەڕێت،
كە لەكاتی هەوڵدان بۆ ڕێگری لە ڕووخاندنی ماڵی فەڵەستینییەك بلدۆزەرێكی سەربازیی
زایۆنی لە شاری ڕەفەحی باشووری كەرتی غەززە شێلای و گیانیلەدەست دا.
باوكی
چالاكوانەكە دەڵێت: ناتوانم بڕوا بكەم كە لەم سەدەیەدا شایەتی جینۆسایدێكی بەردەوامین،
بەبێ ئەوەی جیهان بجوڵێت بۆ وەستاندنی.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی ڕاپۆرتێکی تایبەت لەبارەى ئەو ڕووداوەوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە