18/01/2026 676 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە ژمارەیەک هێرشى لە بەنداوى تشرین تێکشکاند

پەیام

هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند ژمارەیەك هێرشی هێزەكانی سەر بە حكومەتی سوریایان لە بەنداوی تشرین تێكشكاندووە، لە بەرانبەردا دێرەزور و بەشێك لە گوند و شارۆچكەكانی حەسەكە لەلایەن هۆزە عەرەبەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویان كردەوە كە سێ هێرشی سەر بە هێزەكانی دیمەشقیان لە بەنداوی تشرین تێكشكاندووە، هەروەها هەسەدە ڕایگەیاند هەردوو پردی سەر فوڕاتیان تەقاندووەتەوە كە شارەكە دەبەستێتەوە بە بەشی ڕۆژئاوای فوڕات.

لە بەرانبەردا سوپای سووریا دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو شاری تەبقە دەستبەسەردا گرت، هاوكات  بەنداوی فوڕاتان كۆنتڕۆڵ كردووە، دوا كشانەوەی هێزەكانی هەسەدە.

لەلایەكی دیكەوە سوپای سووریا بە تەواوی پارێزگای دێرەزووری بە هاوكاری هۆزە عەرەبەكان كۆنتڕۆڵ كردووە لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی كێڵگەی غازی كۆنیكۆ لە دەشتاییەكانی دێرەزوردا كێڵگەی نەوتی عومەر كە گەورەترین كێڵگەی نەوتە لە سووریا.

لەلایەكی دكەوە بەشێك لە هۆزە عەرەبەكان لە پارێزگای حەسەكەش چەند ناوچەیەكان دەستبەسەردا گرتووە بەتایبەت ناحیەی شەدادی كە ناوچەیەكی ستراتیژیە لە باشووری حەسەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ٢٠ وڵات ڕێکاریان بەرانبەر ئۆردوگاکان گرتوەتە بەر

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئوردون: لە کۆی ٢٠ مووشەکی بالیستی ئێران ١٨-مان خستە خوارەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل کونسوڵخانەی بەریتانیای لە قودس داخست و دیبلۆماتکارانی دەرکرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ده‌ كه‌شتیمان به‌ ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت هورمز لەژێر کۆنتڕۆڵماندایە و ئەمریکاش ڕەتی دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ دوای ئاگربه‌ست؛ قه‌یرانی مرۆیی و ته‌ندروستی قووڵتر بوه‌ته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە یەمەنەوە هێرش کرایە سەر چوار شاری سعودییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ وێرانکردنی ژێرخانی کەمپەکان بۆ کۆچپێکردنێکی بێدەنگ

سەرەتا