1 کاتژمێر پێش ئێستا
80 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا پێكهێنانی لیژنەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی غـ.ەززەی ڕاگەیاند
پەیام
ئەمریكا پێكهێنانی لیژنەی نیشتمانیی بۆ بەڕێوەبردنی كەرتی غەززە و ئەنجوومەنی جێبەجێكاری ئاشتی ڕاگەیاند.
كۆشكی سپی پێكهێنانی لیژنەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی كەرتی غەززە وەك هەنگاوێكی گرنگ لە قۆناغی دووەمی پلانی گشتگیری كۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیانراوەكەی كۆشكی سپی، عەلی شەعس سەرۆكایەتی لیژنەی نیشتمانی بەڕێوەبردنی كەرتی غەززە دەكات كە كەسایەتیەكی تەكنۆكراتە و سەرپەرشتی گێڕانەوەی خزمەتگوزاری گشتی و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی دامەزراوەكان و ئامادەیی كەرتەكە بۆ خۆبەڕێوەبەرییەكی بەردەوام دەكات.
كۆشكی سپی پێكهێنانی ئەنجوومەنێكی جێبەجێكاری ئاشتیشی لە كەرتی غەززە بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و چەندین كەسایەتی ئەمریكی و نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی، ڕاگەیاند.
ئەنجوومەنەكە چەندین كەسایەتی لەوانە: وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا، توركیا، ئیمارات، جارید كۆشنەر و تۆنی بلێر و ستیڤ ویتكۆڤ و ڕۆبەرت گابرێل و مارك ڕوان و ئاجای بانگا تێدایە و ئامانجی سەرپەرشتی ستراتیجی و كۆكردنەوەی هاوكاری نێودەوڵەتی بۆ كەرتی غەززەیە.
بەپێی زانیارییە ڕاگەیەنراوەكان، جگە لەو لیژنە و ئەنجوومەنە، نیكۆڵای میلادینۆڤ وەك نێردەی باڵا، هەروەها جاسپەر جیڤەرز وەك فەرماندەی هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتییش دیاریی كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە