2 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
شاندى ئیمراڵى: ئۆجالان لە زیادبوونى گرژییەکان نیگەرانە و وەک هەوڵێک بۆ تێکدانى پرۆسەى ئاشتى هەڵسەنگاندووە
پەیام:
شاندى ئیمراڵى سەبارەت
بە دیدارى "دوێنێ شەممە ١٧ى کانوونى دووەم"ى عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ئیمراڵى
ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە،"بەڕێز ئۆجەلان رایگەیاندووە،
بەهۆی پێکدادانەکان و زیادبوونی گرژییەکانەوە زۆر نیگەرانە و ئەم دۆخەی وەکو هەوڵێک
بۆ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەڵسەنگاندووە".
بە گوێرەى شاندى ئیمراڵى
دەمپارتى، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەرى زیندانى کراوى "پەکەکە" ئامادەیى خۆى
بۆ هەڵگرتنى بەرپرسیارەتى لە هەرئەرکێک جێبەجێبکات، بۆ ئەوەى کێشەى سووریا ڕێڕەوى
ئاشتیانە وەربگرێت وگفتوگۆ جێگەى پێکدادان بگرێتەوە ""لەمبارەیەوە
داواکارییەکەی دووپاتکردەوە بۆئەوەی هەموو ئەکتەر و لایەنەکان رۆڵی ئەرێنیی خۆیان
بگێڕن و بە وریایی و بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن."
لە درێژەى ڕاگەیەنراوەکەى
شاندى ئیمراڵیدا هاتووە، ئۆجەلان جەختی لەوە کردووەتەوە، هەموو کێشەکانی سووریا تەنیا
بە "دیالۆگ، دانوستاندن و ژیریی هاوبەش چارەسەر دەکرێن و پێویستە چارەسەر بکرێن."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە