5 کاتژمێر پێش ئێستا 76 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی سووریا مەرسوومێكی نوێی بۆ گرەنتیكردنی مافەكانی گەلی كورد لە وڵاتەكی واژوو كرد

پەیام

سەرۆكی سووریا مەرسوومێكی نوێی بۆ گرەنتیكردنی مافەكانی گەلی كورد لە وڵاتەكی واژوو كرد.

شەوی ڕابردوو ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سووریا واژووی لەسەر مەرسوومی ژمارە 13ی ساڵی 2026 كرد لەبارەی مافەكانی گەلی كوردەوە و بەر لەوەیش وتەیەكی پێشكەش بە گەلی كورد كرد.

لە پەیامەكەیدا ئەحمەد شەرع تیشكی خستووەتە سەر ئایەتێكی قورئانی پیرۆز بۆ نەبوونی جیاكاریی ڕەگەزی و بە نەوەكانی سەڵاحەددین ناوی بردوون، و داوای كردووە كە باوەڕ بە قسەى ئەوانە نەكەن كە خراپەیان بۆ گەلی كورد دەوێت، سوێندیشی خوارد هەر كەسێك ئازار و ناخۆشی بۆ كورد بێنێت، ئەوە هەتا ڕۆژی دوایی دوژمنی ئەوانیشە.

وتیشی كە ئەمڕۆ جێگەی شانازییە بۆ من كە مەرسوومێكی تایبەت بۆ گەلی كورد دەر بكەم كە مافەكانیان و هەندێك تایبەتمەندییان بەپێی دەقی یاسا دەپارێزێت. هەروەها داوا لە هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە بە ناچاری خاكی خۆیان جێهێشتووە، بە بێ هیچ مەرج و بەربەستێك بە ئارامی و سەلامەتی بگەڕێنەوە، تەنیا دانانی چەك نەبێت.

مەرسوومەكە لە هەشت ماددە پێكهاتووە و لەسەر بنەمای دەستوور و بەرپرسیارێتیی دەوڵەت بۆ جێگیركردنی تەواوی مافە كلتوری و مەدەنییەكانی هاووڵاتیانی سووریا دەركراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا پێكهێنانی لیژنەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی غـ.ەززەی ڕاگەیاند

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: وەك دەرخستنی نیازپاكی هێزەكانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەكشێنەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی سووریا مەرسوومێكی نوێی بۆ گرەنتیكردنی مافەكانی گەلی كورد لە وڵاتەكی واژوو كرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بریارە كۆتایی ئەم مانگە قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غـ.ەززە دەستپێدەكات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئەمریكی: ترەمپ هێرشی بۆ سەر ئێران هەڵنەوەشاندوەتەوە، بەڵكو دوایخستووە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. هێزێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕەوانەی دێرحافر كرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەى ترەمپ: گەر ئاشتیمان بوێت دەبێت بچینە نێو قۆناغی دووەمی ئاگربەستەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران جەخت لە وەڵامی یەكلاكەرەوە دژی بژاردەی سەربازی دەكاتەوە

سەرەتا