1 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
مەزڵوم عەبدی: وەك دەرخستنی نیازپاكی هێزەكانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەكشێنەوە
پەیام
هێزەكانی سوریای دیموكرات بڕیاری دا بە كشانەوە لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب و وەزارەتی بەرگریی سوریاش پێشوازی لە بڕیارەكە دەكات و هێزەكانی لە ناوچەكە بڵاو دەكاتەوە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە تۆڕی ئێكس بڵاوی كردەوە: لەسەر بانگەوازی وڵاتانی دۆست و وەك دەرخستنی نیازپاكی بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی 10ی ئادار، هێزەكانیان لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەكشێنەوە و دووبارە لە ڕۆژهەڵاتی فورات جێگیر دەبنەوە.
بە وتەی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هەسەدە لە كاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆوە هێزەكانیان لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەكشێنەوە كە دوو ڕۆژە ئەو ناوچانە كەوتونەتە بەر هێرش و بۆردومان.
لای خۆیەوە، وەزارەتی بەرگریی سوریا لە ڕاگەیانراوێكدا پێشوازی لە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای فورات كرد و ڕایگەیاند: بە وردی چاودێری جێبەجێكردنی پڕۆسەی كشانەوەكە بە تەواوەتی چەك و چۆڵ و ئەندامانی هێزەكەوە دەكەین.
دەستەی پڕۆسە سەربازییەكانی سوپای سووریا ئاماژەی بەوەش دا كە لە كاتی كشانەوەكەدا هێزەكانی هەسەدە بەئامانج ناگیرێن.
بەپێی نوێترین پێشهاتیش، وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند كە هێزەكانی لە نێو شاری دێرحافر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب لەو شوێنانەی هێزەكانی هەسەدە لێی كشاونەتەوە بڵاو بوونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە