4 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
یەكێتیی مامۆستایانى كوردستان داواى چارەسەرکردنى كێشەی مووچە و پلەبەرزکردنەوە دەکات
پەیام
یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پڕۆسەی خوێندن بەرگەی زیاتر لەوە ناگرێت بە كەموكوڕییەوە بەڕێوە بچێت.
لە ڕاگەیەنراوێكدا بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندن، مەكتەبی سكرتارییەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ژمارەیەك داواكاریی ئاشكرا دەكات و داوا دەكات كێشەی مووچە چارەسەر بكرێت و بەرزكردنەوەی مووچە دەست پێبكاتەوە.
یەكێتیی مامۆستایان ڕایشیدەگەیەنێت: پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن بەرگەی زیاتر لەوە ناگرێت كە بە كەموكوڕییەوە بەڕێوە بچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە