5 کاتژمێر پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
لە دوو ساڵدا ئەمریكا شەش جار (ڤیتۆ)ی ڕاگرتنی جەنگی سەر كەرتی غەززەی كردووە
پەیام
سەرەڕای ئەوەی لە كۆی 15 وڵاتی ئەنجوومەنی ئاسایش 14 وڵاتیان دەنگیان بەوە دا جەنگی سەر غەززە ڕابگیرێت، بەڵام ئەمریكا بە تەنیا دژی بڕیارەكە وەستایەوە و مافی ڤیتۆی بەكارهێنا. بەم جۆرە شەرعیەتی بە درێژەدان بە كوشتوبڕی خەڵكی غەززە دا.
ئەمریكای زلهێز لە دوو ساڵی ڕابردوودا شەشجار مافی ڤیتۆی بۆ دژایەتی ئاگربەست و لە بەرژەوەندیی قەوارەی زایۆنی بەكارهێناوە، ئەمەش سادەترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی زایۆنییەكان بە پشتیوانیی سەرەكیی ئەمریكا كۆمەڵكوژیی غەززە دەكەن.
زانیاریی زیاتر
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە