5 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاكانی سەر ئێرانی دا
پەیام
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە درێژەدان بە هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران شكستیهێنا و بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاكانی بۆ سەر ئەو وڵاتە دا.
لەگەڵ بەردەوامیی دانوستانەكانی وڵاتانی ترۆیكا و ئێران، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان، دژی پڕۆژەبڕیاری هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران بەشێوەیەكی هەمیشەیی دەنگی دا، بەڵام هیشتا چەند ڕۆژێك لەبەردەم تاران و هەشت وڵاتەكەی ئەورووپادایە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی دواخستنی كاراكردنی گەڕاندنەوەی سزاكان.
دەنگدانەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایش، لەكاتێكدایە بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لە 28ی مانگی ڕابردوو پڕۆسەیەكی 30ڕۆژەیان بۆ گەڕانەوەی سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سەر ئێران كە (سناپ باك) ناسراوە، دەستپێكردووە و تارانیان بەوە تۆمەتبار كردبوو، كە پابەندی ڕێككەوتنی 2015 نەبووە، كە ڕێگری دەكات گەشە بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی بدات.
هەر یەك لە (ڕووسیا و چین و پاكستان و جەزائیر) لە بەرژەوەندی پڕۆژەبڕیارەكە و بۆ هەڵگرتنی سزاكان دەنگیان دا، (ئەمریكا، بەریتانیا، فەڕەنسا، سیرالیۆن، سلۆڤینیا، دانیمارك، یۆنان، پەنەما و سۆماڵ)ش دەنگی دژیان دا و لەگەڵ گەڕانەوەی سزاكاندا بوون، كۆریای باشوور و وڵاتی گویانیش بێلایەنییان هەڵبژارد و دەنگیان نەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە