14 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
پەلامارەکانى سەر غــ.ەززە بەردەوامە و ئەمڕۆش دەیان کەسى دیکە شەهیدبوون
پەیام
جەنگی سەر كەرتی غەززە گەیشتووەتە 722 ڕۆژ و وەزارەتی تەندروستیش بانگەوازی ڕزگاركردنی كەرتی تەندروستی دەكات.
ئەمڕۆ 722 ڕۆژە كۆمەڵكوژی و بۆردومانی سوپای زایۆنی لە كەرتی غەززەی فەڵەستین بەردەوامە، بەپێی سەرچاوە مەیدانییەكانیش لە بەیانی ئەمڕۆوە تا ئەم ساتە 51 فەڵەستینی شەهید بوون، كە چواریان لە نۆرەی وەرگرتنی هاوكاریی مرۆییەكاندا بوون و 27یشیان بە تەنیا لە شاری غەززە بوون، ئەمە جگە لەوەی دەیانی دیكە بریندار بوون.
لای خۆیەوە نووسینگەی كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕایگەیاندووە: بۆردومانەكان لەسەر كەمپ و ماڵەكانی شاری غەززە بووەتە هۆی كەوتنەوەی زیانی گیانی و ئاوارەبوونی زیاتر، زۆرینەی ناوەندە تەندروستییەكان دەرگاكانیان داخراون و سەدان هەزار كەس بێ چاودێریی پزیشكی ماونەتەوە.
لای خۆیەوە، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە كەرتی غەززە بانگەوازێكی بۆ ڕزگاركردنی سیستمی تەندروستی لە كەرتەكە بڵاو كردەوە و ناوی 20 نەخۆشخانەی لە شاری غەززە و باكووری كەرتەكە بڵاو كردەوە، كە بەزۆر لە كار خراون و ناوی هەشت نەخۆشخانەیشی بڵاو كردەوە كە لە هەمان ناوچە مەترسی داخرانیان لەسەرە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە