2 کاتژمێر پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: ئێران سازشی گهورهی كردووه
پهیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێراندا پێشکەوتنی گەورەی بەخۆوە بینیوە و تاران لە پێناو کەمکردنەوەی گرژییەکاندا "سازشی زۆر گەورەی" پێشکەش کردووە.
ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ باڵەخانەی کاپیتۆڵ ئاماژەی پێ کرد کە نەرمیی نواندنی تاران هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەرەو پێشبردنی گفتوگۆکان. ناوبراو هاوکات لەگەڵ نیشاندانی گەشبینی بۆ بەدیهێنانی پێشکەوتنی زیاتر، وتی: "دانوستانەکان بەرەو پێشچوونی باشیان بەخۆوە بینیوە، بەڵام لە کۆتاییدا دەبێت ببینین چی ڕوودەدات.
ئەم لێدوانە دیپلۆماسییانە لە کاتێکدا دێن کە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تاران بە مەبەستی هێورکردنەوەی بارگرژییەکان بەردەوامییان هەیە. ئێستا هەردوولا لە سەروبەندی گفتوگۆکانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، داراییە سڕکراوەکانی تاران و پاراستنی ئاسایشی دەریایی لە ناوچەی کەنداودان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە