2 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
پێشبینی دهكرێت كه بومهلهرزهكهی فهنزوێلا 10 تا 100 ههزار قوربانی لێ بكهوێتهوه
پهیام
دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکی هۆشداریی لە ئەگەری کەوتنەوەی زیانی گەورەی گیانی و ماددی دا، دوای ئەوەی دوو بوومەلەرزەی بە گوڕەکانی 7 پۆینت 2 و 7و پۆینت 5 پلە کەناراوەکانی ڤەنزوێلای هەژاند.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی دەستەکە، بوومەلەرزەی یەکەم لە کاتژمێر ٤ بە کاتی گرینێچ و لە دووریی ٢١ کیلۆمەتر لە ڕۆژاوای شارۆچکەی کەناراویی مۆرۆن ڕوویداوە، دوای تێپەڕبوونی تەنیا ٣٩ چرکەش، بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٧. ٥ پلە لە ناوچەیەکی هاوسێیدا تۆمارکراوە.
ناوەەندە ئەمریکییەکە ڕووداوەکەی بە "دوو بوومەلەرزە" ناوبردووه و ئاماژەی بە تۆمارکردنی نزیکەی ٢٠ پاشکۆبوومەلەرزە کردووە، هاوکات هۆشداریی داوە کە ڕەنگە ژمارەی قوربانیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکی لە خەمڵاندنە سەرەتاییەکانیدا پێشبینی کردووە کە ژمارەی گیانلەدەستدان لە نێوان ١٠ هەزار بۆ ١٠٠ هەزار کەس بێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا تا ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمی و کۆتاییان سەبارەت بە قوربانیانی کارەساتەکە ڕانەگەیاندووە.
هاوکات، گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا داڕووخانی بەشێک لە سەقفی یەکێک لە وێستگەکانی فڕۆکەخانە و ترس و ڕاکردنی هاووڵاتیان نیشان دەدەن. لە کاراکاسی پایتەختیش، تیمەکانی فریاگوزاری بەپەلە دەستیان بە گەڕان لە دەوروبەری ئەو باڵەخانانە کردووە کە داڕووخاون و توانیویانە چەندین کەسی بریندار لەژێر داروپەروودا ڕزگار بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە