1 کاتژمێر پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
فهنزوێلا.. بومهلهرزهیهكی بههێز چهندین پارێزگای ههژاند و زیانی گهورهی لێ كهوتهوه
پهیام
شەوی چوارشەممە دوو بوومەلەرزەی بەهێز ڤەنزوێلایان هەژاند، کە بەهۆیەوە لە کاراکاسی پایتەخت لانیکەم ٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و پتر لە ٧٠٠ی دیکەش بریندار بوون، هاوکات باری نائاسایی لە وڵاتەکەدا ڕاگەیەندرا.
دێلسی ڕۆدریگێز، سەرۆکی بەوەکالەتی ڤەنزوێلا لە وتارێکدا ڕایگەیاند هێشتا ئاماری تەواوەتییان لەبارەی ویلایەتی "لا گوایرا" ی نزیک پایتەخت بەدەست نەگەیشتووە کە زیانی زۆری بەرکەوتووە. ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی، دۆخەکەی بە ڕووداوێکی مەترسیدار وەسف کرد و جەختی کردەوە لە ئێستادا لەپێشینەی کارەکانیان بۆ پرۆسەی ڕزگارکردنی لێقەوماوان دەبێت.
حکومەتی ڤەنزوێلا بەهۆی زیانە قورسەکانەوە، پرۆسەی خوێندن و گەشتەکانی هێڵی ئاسنینی ڕاگرت، هاوکات فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "مایکێتیا" ی خزمەتگوزار بە پایتەختی داخست. لای خۆشیانەوە، داروین گۆنزالێز، سەرۆکی شارەوانیی بارۆتا ئاماژەی پێ کرد کە تەنیا لە گەڕەکی "لاس میناس" ی سەر بە پایتەخت، بەهۆی هەرەسهێنانی دوو باڵەخانەوە لانیکەم ٣ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و تیمەکانی پۆلیس و بەرگریی شارستانی بۆ هاوکاریکردنی دانیشتوانەکە لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە