28/09/2025 170 جار خوێنراوەتەوە

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەشێك لە سزاكانی سەر ئێران كارا كرانەوە

پەیام

دوای شكستهێنانی هەوڵەكان بۆ دواخستنی، سزاكان سەر ئێران گەڕانەوە، وڵاتانی ئەورووپاش دەڵێن: ئەوە كۆتایی ڕێگاكە نییە.

دوای ئەوەی تەواوی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ درێژكردنەوەی وادەی ڕاگرتنی سزاكانی سەر ئێران شكستی هێنا، لە كاتژمێر سێ و 30ی خولەكی بەرەبەیان بە كاتی تاران، سزاكانی سەر ئێران كەوتوونەتەوە كار و میكانیزمی سناپ باك، یاخود ماشە، كارا كران.

ئەوەیش دوای ئەوەی هەر یەك لە ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەڕەنسا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئێرانیان بە پابەندنەبوون بە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمیی 2015 تۆمەتبار كرد و پڕۆژەبڕیارێكیش بۆ ڕێگریی لە گەڕانەوەی سزاكان شكستی هێنا.

میكانزمی سناپ باك گەڕانەوەی سزا نێودەوڵەتییەكانی سەر تارانە، سەرنج دەخاتە سەر ئەو كۆمپانیا و ڕێكخراو و كەسانەی بە ڕاستەوخۆ، یان ناڕاستەوخۆ لە بەرنامەی ئەتۆمیی و مووشەكی ئێراندا بەشدارن، ژمارەیەك سزا لەخۆ دەگرێت، لەوانە:

قەدەغەی فرۆشتن و گواستنەوەی چەكی ئاسایی بۆ ئێران، قەدەغەی هەناردە و هاوردە و گواستنەوەی تەكنەلۆجیا و كەرەستەی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی و بالیستی، سڕكردنی ئەو كۆمپانیا و كەسانەی پەیوەنددارن بەو دۆسیەوە لە دەرەوەی ئێران.

لای خۆیانەوە، وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەڕەنسا ڕایانگەیاند: گێڕانەوەی سەرلەنوێی گەمارۆكان بە مانای كۆتاییهاتنی ڕەوتی دیبلۆماسی نایەت، بۆیە داوا لە تاران دەكەین پابەندی بەڵێنە یاساییەكان بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەقى ڕێککەوتنە ١٤ خاڵییەکەى نێوان هەسەدە و حکومەتى دیمەشق

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەسەدە ژمارەیەک هێرشى لە بەنداوى تشرین تێکشکاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غـ.ەززە، چوار دامەزراوە پێكدەهێنرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا پێكهێنانی لیژنەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی غـ.ەززەی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: وەك دەرخستنی نیازپاكی هێزەكانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەكشێنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی سووریا مەرسوومێكی نوێی بۆ گرەنتیكردنی مافەكانی گەلی كورد لە وڵاتەكی واژوو كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بریارە كۆتایی ئەم مانگە قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غـ.ەززە دەستپێدەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریكی: ترەمپ هێرشی بۆ سەر ئێران هەڵنەوەشاندوەتەوە، بەڵكو دوایخستووە

سەرەتا