58 خولەک پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
وتەبێژی حکومەتی عێراق: ههوڵی پهرهپێدانی پهیوهندییهكانمان لهگهڵ ئهمریكا دهدهین
پهیام
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دیدگای وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و ئابووریی ناوچەکە دەخاتە ڕوو و هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییە بەردەوامەکان لەگەڵ واشنتن دەدات.
حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوە کرد سەردانەکەی سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی بۆ نیویۆرک بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێڕەوی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن تەواو دەکات.
وتیشی، عێراق سوورە لەسەر پەرەپێدانی هاوبەشییەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گواستنەوەی ئەو پەیوەندییانە بەرەو ئاستی پەیوەندیی ئابووریی بەردەوام.
ئەوەشی ڕوونکردەوە کە کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ چوونە ناو قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ واشنتن. هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە بەغدا پەرۆشە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دیپلۆماسیی بەردەوام تاوەکو بەردەوامی و ئاسایشی دابینکردنی وزە دەستەبەر بکات.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا، وتەبێژی حکومەت ئاشکرای کرد کە ئامانجی حکومەت ئەوەیە تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانەی وڵات بۆ ١٠ ملیۆن بەرمیل بەرز بکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە