1 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
كەركووك.. دژی ڕووخاندنی خانووەكانی گوندی عەلیاوا بۆ وەبەرهێنان گردبوونەوە كرا
پەیام
دوای ئەوەی قایمقامییەتی شارەكە بە بیانووی پڕۆژەی وەبەرهێنان چەند خانوویەكی ڕووخاند، دانیشتووانی گوندی عەلیاوای كەركووك، لەسەر كەلاوەی خانووە ڕووخاوەكانیان گرد بوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
دانیشتووانەكەی جەخت دەكەنەوە كە زەوییەكان میراتی باب و باپیرانیانە. ئەوان داوای ڕاگرتنی پڕۆسەكە و چارەسەرێكی ڕەوا دەكەن، چونكە 100 ماڵ لەبەردەم هەڕەشەی چۆڵكردن و چارەنووسێكی نادیاردان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە