2 کاتژمێر پێش ئێستا 162 جار خوێنراوەتەوە

فڕۆکەکەی نەتەنیاهوو خۆی له‌ ئاسمانیی نیویۆرک پاراستووه‌

په‌یام
سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی ئیسڕائیلی ئاشکرای کرد، لە ترسی بریاری دەستگیرکردن لەلایەن سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرکەوە، فڕۆکەکەی بنیامین نەتەنیاهوو لەو شارەدا نانیشێتەوە و لە فڕۆکەخانەیەکی نیوجێرسی دادەبەزێت. 
ڕۆژنامەی «یەدیعۆت ئەحرۆنۆت»ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، نەتەنیاهوو بڕیاریداوە سەردانەکەی بۆ پێشکەشکردنی وتار لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کورت بکاتەوە و شەو لەوێ نەمێنێتەوە، ئەوەش لە ئەنجامی ترسی پێداگریی زەهران مەمدانی، سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک لەسەر دەستگیرکردنی؛ بەپێی ڕاپۆرتەکە. 
ڕۆژنامەی «یەدیعۆت ئەحرۆنۆت» ئاشکرای کرد، لە ترسی فەرمان و ڕێکارەکانی سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک، بڕیاردراوە فڕۆکەکەی بنیامین نەتەنیاهوو لەبری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جۆن ئێف کێنێدی لە نیویۆرک، لە فڕۆکەخانەیەکی سەربازی لە نیوجێرسی یان لە فڕۆکەخانەی نێوارک بنیشێتەوە. 
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە کە لە پاڵ مەترسیی بڕیارەکەی مەمدانی و دۆسیەی دادگای تاوان، ترسی بەرپابوونی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی بەرفراوان هۆکارێکی دیکەی کورتکردنەوەی ئەم گەشتە بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 خولەک پێش ئێستا

    یەمەن... نزیکەی ١٦٠ هەزار کەس ئاوارەبوون

  • 54 خولەک پێش ئێستا

    بەریتانیا: ئامادەین هاوکاری سەربازی سعودییە بکەین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆکەکەی نەتەنیاهوو خۆی له‌ ئاسمانیی نیویۆرک پاراستووه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی G٧ داوایان لە ئێران کرد کۆتایی بە پڕچەککردنی حووسییەکان بهێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشتییەک لە هورمز تووشی پێکان بوو، دوو کەس بریندار بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوناڵد تره‌مپ ئاماده‌یی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پزیشكیان ده‌ربڕیوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ لە هەڕەشەكانی بەردەوامە و بۆ كۆبوونەوەش لەگەڵ پزیشكیان ئامادەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ میدیای ئەمریكی سكاڵای یاسایی لەسەر ترەمپ تۆمار دەكەن

سەرەتا