6 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
لەگەڵ دەستپێكردنی ئاگربەست غەززەییەکان جارێکى دیکە بەرەو زێدی خۆیان گەڕانەوە
پەیام
لەگەڵ دەستپێكردنی ئاگربەست و وەستانی جەنگ لە كەرتی غەززە، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان جارێکى دیکە ڕووە و ناوچەكانی خۆیان دەستیان بە گەڕانەوە کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەینی حكومەتی قەوارەی زایۆنی ڕەزامەندی لەسەر ڕێككەوتنی كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر كەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەكان نیشان دا، بە دەستپێكردنی كشانەوەی قۆناغبەندیی سوپاش ڕێككەوتنەكە چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە دواى ئەوەش هاوڵاتیانی ئاوارەی كەرتی غەززە لەناوچەكانی باكوورو باشوور دەستیان بە گەڕانەوە بۆ سەر زێدی خۆیان کرد، ئەگەرچى زۆربەی ناوچەكانیشیان وێران كراون و ژیان کردن تێیدا ئەستەمە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە