6 کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا 200 سەرباز بۆ چاودێریی ڕێككەوتنی ئاگربەستی غـ.ەززە ڕەوانەی ئیسرائیل دەكات

پەیام

لە چوارچێوەی هێزێكی ئاشتیپارێزی چەند دەوڵەتیدا ئەمریكا 200 سەرباز بۆ چاودێركردنی ڕێككەوتنەكەی غەززە ڕەوانەی ئیسرائیل دەكات.

ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس لە زاری چەند بەرپرسێكی ئەمریكاوە كە نەیانویستووە ناویان ئاشكرا بێت بڵاوی كردەوە كە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم)  ناوەندێكی هەماهەنگی مەدەنی ــ سەربازی لە ئیسرائیل دادەمەزرێنێت و  200 سەرباز بۆ چاودێریكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ڕەوانەی ئیسرائیل دەكات.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەش داوە، كە دامەزراندنی ناوەندەكە، دەبێتە مایەی ئاسانكاریی لە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەززە.

هاوكات تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئەمریكاوە بڵاوی كردووەتەوە، كە ئەو هێزەی ڕەوانەی قەوارەكە دەكرێت، هەریەك لە سەربازانی میسڕ و قەتەر و توركیا و ئیماراتیش لەخۆ دەگرێت.

ئاماژەی بەوەیش كردووە، كە ڕۆڵی هێزەكان چاودێری و دڵنیابوونەوەیە لە ئەنجام نەدانی پێشێلكاری و ئاڵۆزی لە ڕێككەوتنەكەدا، بەهۆی ئەوەی كە هەردوولایان ترس و دڵەڕاوكێیان لە لایەنی بەرانبەریان هەیە. 

بەرپرسێكی دیكەیش ئاماژەی بەوە كردووە، كە هێزی ئەمریكا هیچ نیازێكی بۆ چوونەناو كەرتی غەززەوە نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل بەشێوەی پلەبەندی دەستی بە كشانەوە لە كەرتی غـ.ەززە كرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەگەڵ دەستپێكردنی ئاگربەست غەززەییەکان جارێکى دیکە بەرەو زێدی خۆیان گەڕانەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا 200 سەرباز بۆ چاودێریی ڕێككەوتنی ئاگربەستی غـ.ەززە ڕەوانەی ئیسرائیل دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیكەی 200 هەزار تۆن هاوكاری بەپەلە بۆ چوونەناو كەرتی غـ.ەززە ئامادە كراون

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لایەنى فەڵەستینى: بەشدار نابین لە بەڕێوەبردنی غـ.ەززە بەڵام چەك دانانێین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لایەنى فەڵەستینى: دڵنیاییمان پێدراوە كە جەنگ دەست پێ ناكاتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل ڕەزامەندی دا لەسەر ڕێككەوتنی كۆتاییهێنان بە جەنگ لە غـ.ەززە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەوارەی زایۆنی ئامادە نییە تەرمی شەهید (یەحیا سنوار) و (محەمەد)ی برا ئازاد بكات

سەرەتا