7 کاتژمێر پێش ئێستا
74 جار خوێنراوەتەوە
نزیكەی 200 هەزار تۆن هاوكاری بەپەلە بۆ چوونەناو كەرتی غـ.ەززە ئامادە كراون
پەیام
نزیكەی 200 هەزار تۆن هاوكاری بەپەلە بۆ چوونە نێو كەرتی غەززە ئامادەیە چاوەڕێی چوونە بواری جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نوێیەكە.
لە وتەیەكیدا لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، تۆم فلیچەر ڕێكخەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ فریاگوزاری بەپەلە، ڕایگەیاند: 170 هەزار تۆن هاوكاری مرۆیی كە لە خۆراك و دەرمان و كەرەستەی پێویستی دیكە پێك هاتوونە، ئامادەیە تا بۆ كەرتی غەززە بگوازرێتەوە.
وتیشی: نزیكەی 799 ڕۆژ ناچاربووین چاوەڕێ بكەین بۆ هەلێكی لەم شێوەیە و ئێستا پێویستە زۆرترین سوودی لێ وەربگرین، دەبێت پلانەكەی ترەمپ ببێتە بنەمایەك بۆ ڕزگاركردنی گیانی هەزاران كەس لە تەواوی ناوچەكە.
ئەو ڕێكخەرەی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بە پلانی جیاوازی ڕێكخراوەكە بۆ هاوكارییە مرۆییەكان كرد و وتی: ئامانجمانە لە ماوەی دوومانگی سەرەتای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەستەكەدا هاوكارییەكان بە دوو ملیۆن و 100 هەزار كەس لە كەرتی غەززە بگەیەنین.
بەرپرسەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە فەڵەستین ڕوونیشی كردەوە "ئەوان كار دەكەن بۆ ژیاندنەوەی سیستمی چاودێریی تەندروستی خاپووركراو و ژێرخانی ئاو و ئاوەڕۆ، دابەشكردنی هەزاران خێمە بۆ ئاوارەكان و ناوچەی كاتی بۆ خوێندنی 700 هەزار منداڵ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە