7 کاتژمێر پێش ئێستا 81 جار خوێنراوەتەوە

لایەنى فەڵەستینى: دڵنیاییمان پێدراوە كە جەنگ دەست پێ ناكاتەوە

پەیام 

سەرۆكی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە جەخت دەكاتەوە، گەیشتوونەتە ڕێككەوتن و هێزەكانی داگیركەریش لە غەززە دەكشێنەوە.

خەلیل حەییە، سەرۆكی بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامی "حەماس" لە غەززە و سەرۆكی شاندی دانوستانكاری بزووتنەوەكە لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند: لایەنی فەڵەستینی گرەنتی و دڵنیایی لە وڵاتانی نێوەندگیر و ئیدارەی ئەمریكا وەرگرتووە و هەمووان جەختیان كردووەتەوە كە جەنگ بە تەواوەتی كۆتایی هاتووە.

خەلیل حەییە دەڵێت: بەپێی ڕێككەوتنەكە 250 دیلی فەڵەستینی لەوانەی حوكمی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە ئازاد دەكرێن هەروەها 1700 دیلی دیكەی خەڵكی غەززە ئازاد دەكرێن. ڕێككەوتنەكەش گەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكان و كردنەوەی دەروازەی مرۆیی ڕەفەح لەخۆ دەگرێت.

سەرۆكی حەماس ڕاشیگەیاندووە: بە بەرپرسیارێتییەكی گەورەوە مامەڵەمان لەگەڵ پلانی سەرۆكی ئەمریكا كرد و وەڵامێكمان دایەوە كە بەرژەوەندیی گەلەكەمان لەبەرچاو بگرێت و خوێنڕشتن ڕابگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل بەشێوەی پلەبەندی دەستی بە كشانەوە لە كەرتی غـ.ەززە كرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەگەڵ دەستپێكردنی ئاگربەست غەززەییەکان جارێکى دیکە بەرەو زێدی خۆیان گەڕانەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا 200 سەرباز بۆ چاودێریی ڕێككەوتنی ئاگربەستی غـ.ەززە ڕەوانەی ئیسرائیل دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیكەی 200 هەزار تۆن هاوكاری بەپەلە بۆ چوونەناو كەرتی غـ.ەززە ئامادە كراون

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لایەنى فەڵەستینى: بەشدار نابین لە بەڕێوەبردنی غـ.ەززە بەڵام چەك دانانێین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لایەنى فەڵەستینى: دڵنیاییمان پێدراوە كە جەنگ دەست پێ ناكاتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل ڕەزامەندی دا لەسەر ڕێككەوتنی كۆتاییهێنان بە جەنگ لە غـ.ەززە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەوارەی زایۆنی ئامادە نییە تەرمی شەهید (یەحیا سنوار) و (محەمەد)ی برا ئازاد بكات

سەرەتا