6 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئیسرائیل بەشێوەی پلەبەندی دەستی بە كشانەوە لە كەرتی غـ.ەززە كرد
پەیام
بۆ جێبەجێكردنی پلانەكەی تڕەمپ، سوپای زایۆنی بەشێوەی پلەبەندی دەستی بە كشانەوە لە ژمارەیەك لە ناوچەكانی كەرتی غەززە كرد و كاتی چوونە بواری جێبەجێكردنی ئاگربەستیشی ڕاگەیاند.
سوپای زایۆنی ڕایگەیاند: بەپێی ئەو پلانی ئاشتییەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشنیازی كردووە، دەستی بە جێبەجێكردنی كشانەوەی پلەبەندی لە كەرتی غەززە بەرەو ڕۆژهەڵات كردووە.
سوپای زایۆنی ئاماژەی بەوەش كرد، كە لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هەینی بە كاتی قەوارەكە ڕێككەوتنی ئاگربەست چووە بواری جێبەجێكردنەوە و ڕایشیگەیاند: لە 24 كاتژمێردا كشانەوەی لە شاری غەززە تەواو دەكات.
ئێزگەی سوپای زایۆنیش ڕایگەیاند: لەماوەیەكی كورتدا هێزەكانیان بەرەو ئەو هێڵە دەگەڕێنەوە كە بە هێڵی زەرد ناو دەبرێت.
كەناڵی 12ی زایۆنیش بڵاوی كردەوە: هەر یەك لە لیواكانی حەوت و 188ی زرێپۆش لە كەرتی غەززە چوونەتە دەرەوە، هەروەها لیوای یەدەگی عەتسیۆنی یەدەگ دەستی بەكشانەوە لە خانیونس بەرەو باشوور كردووە.
هاوكات پێگەی والای عیبری لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە بڵاوی كردەوە: ڕێڕەوی كشانەوە ئاڵۆز و هەستیارە و سوپا نایەوێت بكەوێتە مەترسییەوە، سوپا بەشێوەیەكی كرداری دەستی بە كەمكردنەوەی هێزە مەیدانییەكانی كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە