7 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
لایەنى فەڵەستینى: بەشدار نابین لە بەڕێوەبردنی غـ.ەززە بەڵام چەك دانانێین
پەیام
وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ڕایدەگەیەنێت: بەشدار نابین لە بەڕێوەبردنی غەززەی پاش جەنگ، بەڵام ئامادە نین چەك دابنێن.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامی (حەماس) ڕایگەیاند: حەماس هەموو جۆرە نەرمیەكی پێویستی لە دانوستانەكاندا نواندوە بەڵام هەرچی دەربارەی چەكدانانە ئەوا چەكی بەرەنگاری بۆ پاراستنی گەلەكەمانە و گرەنتی سەقامگیری بڕیاری فەڵەستینیە، وتیشی، بەهیچ جۆرێك بۆ دانوستان نابێت و پاشەكشەی لێناكرێت.
حازم قاسم جەختی لەوەیش كردەوە، كە بزوتنەوەی حەماس پشتیوانی لە گفتوگۆی نیشتمانی گشتگیر دەكات بەبەشداری سەرجەم گروپە فەڵەستینیەكان و نابێتە بەربەست لەبەردەم هەوڵەكان بۆ بەرێوەبردنی بەرەنگاری و بەرخۆدان لەقۆناغی داهاتوودا.
وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ڕاشیگەیاند ڕەزامەندن لەسەرئەوەی بزوتنەوەكەیان بەشدارنەبێت لە بەڕێوەبردنی كەرتی غەززە پاش جەنگ و دەستبەرداری ئەو مافەی خۆیان دەبن.
جێی باسە بەپێی ڕێكەوتنی واژوو كراوی نێوان بزوتنەوەی حەماس و قەوارەی زایۆنی بە نێوەندگیری هەریەك لە ئەمریكا و میسر و قەتەڕ ئایندەی بەڕێوەبردنی كەرتەكە دەدرێتە دەست حوكمەتێكی ڕاگوزەر كە لە كەسایەتیە فەڵەستینیەكان پێكدەهێندرێت هەروەها هێزێكی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبیش ئەركی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی غەززە لەم قۆناغەدا لەئەستۆدەگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە