19 کاتژمێر پێش ئێستا 135 جار خوێنراوەتەوە

"هیچ كەسێك بوێریی ئەوە ناكات گەلی فەڵەستینی لە چەكەكەی دابماڵێت"

پەیام 

بزووتنەوەی حەماس جەخت دەكاتەوە كە هیچ كەسێك بوێریی ئەوە ناكات گەلی فەڵەستینی لە چەكەكەی دابماڵێت.

موسا ئەبو مەڕزوق ئەندامی مەكتەبی سیاسی و جێگری سەرۆكی بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامیی فەڵەستین (حەماس) لە دەرەوە، ڕایگەیاند: هیچ كەسێك بوێریی ئەوە ناكات گەلی فەڵەستینی لە چەك دابماڵێت كە لە بەردەوامیی داگیركارییدا بژاردەی یاسایی و شەرعیی خۆیەتی.
ئەو لە لێدوانێكیدا وتیشی: خۆڕاگریی گەلی فەڵەستین سەرجەم پیلانگێڕی و ئامانجەكانی داگیركاری شكست پێ هێنا.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەركردەكەی بزووتنەوەی حەماس ئاماژەی بەوە دا، لە ئێستادا و دوای جەنگ حەماس لە ویژدانی تەواوی جیهاندایە و پانتایی پشتگیریی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی فراوانتر بووە.

ئەو وتیشی: لێدوانی سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی لەبارەی لەنێوبردنی تواناكانی حەماس تەنیا بۆ خاڵییكردنەوە و بەكارهێنانی نێوخۆییە.

موسا ئەبو مەڕزوق ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایشیگەیاند: لەگەڵ نێوەندگیرەكان لە گفتوگۆداین بۆ نەهێشتنی بەربەستەكانی بەردەم جێبەجێكردنی ئاگربەست، ڕۆژی دووشەممەش ئاڵوگۆڕی دیل و زیندانییەكان دەست پێدەكات.

ئەو هەر لەوبارەوە وتی: تائێستا داگیركەر ڕەزامەندی لەسەر ئازادكردنی سەركردەكانی وەك مەڕوان بەرغوسی، ئەحمەد سەعدات و عەباس سەید نەداوە، ئێمە لەگەڵ نێوەندگیرەكان هەوڵی ئازادكردنیان دەدەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى گەڕانەوەیان غەززەییەکان داواکارن ژیانیان پارێزراوبێت و لە هاوكاریی مرۆیی بێبەشنەكرێن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا پەیامێكی دیكەی بۆ چەكدانان ئاڕاستەی یـ.ەپـ.ەگە و هەسەدە لە سووریا كرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی هوداپار: هەوڵەکانمان بۆ كۆتاییهێنان بە توندوتیژی دەیانساڵە بەردەوامە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانیانی جەنگی سەر غـ.ەززە 67 هەزار شەهید و 170 هەزار برینداری تێپەڕاند

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا تاووتوێی ناردنی هێزی سەربازی بۆ غـ.ەززە دەكات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە دووەم رۆژی وەستانی جەنگدا، سەدان هەزار ئاوارە لە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی غـ.ەززە بەردەوامن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای كشانەوەی سوپاى ئیسرائیل، ڕووفاتی 130 شەهید لە ژێر داروپەردووەكانی غـ.ەززە دۆزرانەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هیچ كەسێك بوێریی ئەوە ناكات گەلی فەڵەستینی لە چەكەكەی دابماڵێت"

سەرەتا