13 کاتژمێر پێش ئێستا 96 جار خوێنراوەتەوە

توركیا تاووتوێی ناردنی هێزی سەربازی بۆ غـ.ەززە دەكات

پەیام

توركیا سەرقاڵی تاووتوێكردنی وردەكارییەكانی ناردنی هێزێكە بۆ غەززە، بڕیارە ئەم پێشنیازە دواتر بۆ پەرلەمان بەرز بكرێتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

عەبدوڵڵا گولەر سەرۆكی فراكسیۆنی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار (ئاكپارتی) لە پەڕلەمانی توركیا ڕایگەیاند: وەزارەتەكانی دەرەوە و بەرگری و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی سەرقاڵی وردەكارییەكانن، هێشتا ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ئاگربەستی هاوبەش و ڕێوشوێنەكانی دوای ئاگربەست لە غەززە و ناوچەكە هەیە، بەوان نەگەیشتوون.
وتیشی: دوای تەواوكردنی وردەكارییەكانی تایبەت بە كات و چۆنێتی ئەنجامدانی ڕێككەوتنەكە، ڕەنگە بڕیاری سەرۆكی توركیا بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ غەززە، بخرێتە كارنامەی كۆبوونەوەی پەرلەمانەوە.

گولەر ڕوونیشی كردەوە "وەزارەتە پەیوەندیدارەكان وردەكارییەكان و دۆخ و كات دیاری دەكەن، پاشان پێشنیازەكە پێشكەش بە سەرۆك كۆمار دەكرێت بۆ ئەوەی بۆ كۆمەڵەی نیشتمانی گەورەی توركیا بەرز بكرێتەوە". ئەو وتیشی: ئێستا بۆ قسەكردن لەسەر ئەم بابەتە زووە، چونكە ڕووداوەكان هێشتا لە سەرەتادان.

دوێنێ، هەینی، وەزارەتی بەرگریی توركیا ڕایگەیاند: هێزە چەكدارەكان بۆ جێبەجێكردنی هەر ئەركێك كە لە چوارچێوەی پرۆسەیەكدا بۆ پاراستنی ئاشتی لە غەززە پێیان بسپێردرێت، ئامادەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى گەڕانەوەیان غەززەییەکان داواکارن ژیانیان پارێزراوبێت و لە هاوكاریی مرۆیی بێبەشنەكرێن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا پەیامێكی دیكەی بۆ چەكدانان ئاڕاستەی یـ.ەپـ.ەگە و هەسەدە لە سووریا كرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی هوداپار: هەوڵەکانمان بۆ كۆتاییهێنان بە توندوتیژی دەیانساڵە بەردەوامە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانیانی جەنگی سەر غـ.ەززە 67 هەزار شەهید و 170 هەزار برینداری تێپەڕاند

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا تاووتوێی ناردنی هێزی سەربازی بۆ غـ.ەززە دەكات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە دووەم رۆژی وەستانی جەنگدا، سەدان هەزار ئاوارە لە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی غـ.ەززە بەردەوامن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای كشانەوەی سوپاى ئیسرائیل، ڕووفاتی 130 شەهید لە ژێر داروپەردووەكانی غـ.ەززە دۆزرانەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هیچ كەسێك بوێریی ئەوە ناكات گەلی فەڵەستینی لە چەكەكەی دابماڵێت"

سەرەتا