13 کاتژمێر پێش ئێستا 94 جار خوێنراوەتەوە

لە دووەم رۆژی وەستانی جەنگدا، سەدان هەزار ئاوارە لە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی غـ.ەززە بەردەوامن

پەیام 

لە دووەم رۆژی وەستانی جەنگدا، سەدان هەزار ئاوارە بەردەوامن لە گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچانەی كە سوپای زایۆنی لە كەرتی غەززە لێی كشاوەتەوە.

ئەمڕۆ كە ماوەی دوو رۆژە جەنگی سەر كەرتی غەززە ڕاوەستاوە، سەدان هەزار ئاوارەی فەڵەستینی بەردەوامن لە گەڕانەوەیان و بەسەر شەقامەكانی ڕەشید و سەڵاحەدیندا بە خێزان و منداڵەكانیانەوە بە پێ بەرەو ناوچەكانیان دەگەڕێنەوە كە خاپوور بووە، هەروەها توانیویانە بگەڕێنەوە خانیونس لە ناوەڕاستی كەرتی غەززە ئەوەیش دوای ئەوەی كە سوپای زایۆنی و كەرەستەكانی لە ناوچەكە دوای ئاگربەست لێی كشانەوە.

لای خۆیەوە سەرۆكی شارەوانی خانیونس ئاماژەی بەوە كرد كە 85%ی شارەكە خاپوور بووە و دەبێت 400 هەزار تۆن داروپەردوو لەشەر شەقامەكان كۆ بكرێنەوە.

وتیشی: 300 كیلۆمەتری تۆڕی ئاوی خواردنەوە و 75%ی تۆڕی ئاوەڕۆی شارەكە لەناو چوون.

ڕونیشی كردەوە كە پێویستە كار بۆ لابردنی 350 هەزار تۆن پاشماوە بكەن لە شارەكە و پێویستیان بە ئامێری پێشكەوتوو دەبێت.

هاوكات نووسینگەی میدیایی حكومەی لە غەززە ڕایگەیاندووە كە لە چوارچێوەی پلانی فریاگوزاری گشتگیردا كە ئامانجی گەڕانەوەی ژیانی لەسەرخۆیە بۆ كەرتەكە، لە ماوەی 24 كاتژمێردا زیاتر لە پێنج هەزار ئەرك لەلایەن حكومەتەوە ئەنجام دراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى گەڕانەوەیان غەززەییەکان داواکارن ژیانیان پارێزراوبێت و لە هاوكاریی مرۆیی بێبەشنەكرێن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا پەیامێكی دیكەی بۆ چەكدانان ئاڕاستەی یـ.ەپـ.ەگە و هەسەدە لە سووریا كرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی هوداپار: هەوڵەکانمان بۆ كۆتاییهێنان بە توندوتیژی دەیانساڵە بەردەوامە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانیانی جەنگی سەر غـ.ەززە 67 هەزار شەهید و 170 هەزار برینداری تێپەڕاند

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا تاووتوێی ناردنی هێزی سەربازی بۆ غـ.ەززە دەكات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە دووەم رۆژی وەستانی جەنگدا، سەدان هەزار ئاوارە لە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی غـ.ەززە بەردەوامن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای كشانەوەی سوپاى ئیسرائیل، ڕووفاتی 130 شەهید لە ژێر داروپەردووەكانی غـ.ەززە دۆزرانەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هیچ كەسێك بوێریی ئەوە ناكات گەلی فەڵەستینی لە چەكەكەی دابماڵێت"

سەرەتا