19 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
دوای كشانەوەی سوپاى ئیسرائیل، ڕووفاتی 130 شەهید لە ژێر داروپەردووەكانی غـ.ەززە دۆزرانەوە
پەیام
لە دوای كشانەوەی سوپای زایۆنی لە كەرتی غەززە ڕووفاتی زیاتر لە 100 شەهید لەژێر داروپەردووەكان دۆزرانەوە كە زۆینەیان لە شاری غەززە بوون.
ئێوارەی دوێنێ مەحمود بەسڵ وتەبێژی بەرگریی شارستانیی لە كەرتی غەززە ڕایگەیاند: لە سەرەتاكانی چوونە بواری جێبەجێكردنی ئاگربەست تیمەكانمان توانیویانە 63 ڕووفاتی شەهیدان تەنیا لە شاری غەززە لەژێر داروپەردووەكاندا دەربهێننەوە و كاری تیمەكانیش بۆ دەرهێنانەوەی دەیانی دیكە لەژێر باڵەخانە داڕماوەكاندا بەردەوامە.
لای خۆیەوە و كەمێك لەمەوبەر، سەرچاوەیەكی پزیشكیی لە نەخۆشخانەكانی كەرتی غەززەوە بڵاوی كردەوە: ئاماری دۆزینەوەی ڕووفاتی شەهیدان بۆ 130 تەرم بەرز بووەتەوە كە 93یان بە تەنیا لە شاری غەززە بوون.
لە نیوەڕۆی دوێنێوە سوپای زایۆنی بەشێوەیكی قۆناغبەندی لە كەرتی غەززە كشاوەتەوە و ئاوارەكان بە لێشاو بۆ ئەو ناوچانە دەگەڕێنەوە كە سوپاكەی تێدا نەماون، دوای گەیشتنەوەیان بە ماڵەكانیان كەوتوونەتە سۆراغی بێسەروشوێنبووان كە ژمارەیان هەزاران كەس دەبێت و پێشبینیش دەكرێت لەمەودوا ئاماری دۆزینەوەی ڕووفاتی شەهیدەكان هەڵكشان بەخۆیەوە ببینێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە