1 رۆژ پێش ئێستا 108 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: بەمنزیكانە ڕێككەوتنێك لەبارەی ئاو لەگەڵ توركیا ئەنجام دەدەین

پەیام 

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و توركیا لە ئەنقەرە كۆبوونەوە و وەزیری دەرەوەی عێراقیش ڕایگەیاند: بەمنزیكانە ڕەشنووسی ڕێككەوتنێكی چوارچێوەیی لەگەڵ توركیا لەبارەی ئاوەوە ئەنجام دەدەین.

ئەمڕۆ، هەینی فوئاد حسێن جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێك سەردانی توركیای كرد و لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبووەوەوە.

شاندەكەی عێراق لە هەر یەك لە وەزیری سەرچاوەكانی ئاو و بەرپرسانی تایبەتمەند لە وەزارەتی ئاو و كشتوكاڵ و ژینگە، هەروەها نوێنەرانی هەرێمی كوردستان پێكهاتووە.

سەردان و كۆبوونەوەی شاندەكەی عێراق بۆ توركیا بە مەبەستی ڕێكخستنی بەكارهێنانی ئاوە بە جۆرێك بە بەرژەوەندیی هەر دوو وڵات بشكێتەوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا دوابەدوای كۆبوونەوەكە، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بەمنزیكانە لە بەغداد ڕەشنووسی ڕێككەوتنێكی چوارچێوەیی لەبارەی ئاو لەگەڵ توركیاوە واژوو دەكەین.

لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: عێراقییەكان پێویستیان بە ئاوە، ئێمە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو قەیرانە دەدەین.

وەزیرە توركەكە ئاماژەی بۆ بوونی لیژنەیەكی هاوبەش لەگەڵ عێراق بۆ چارەسەری كەمیی ئاو كرد. 

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایشیگەیاند: عێراق و توركیا بەیەكەوە ڕووبەڕووی كێشەی كەمیی ئاو دەبنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هاتووچۆی عێراق: كامێرای چاودێری رۆڵی بەرچاوی لە كەمكردنەوەی رووداو و سەرپێچییەكان هەبووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: بەمنزیكانە ڕێككەوتنێك لەبارەی ئاو لەگەڵ توركیا ئەنجام دەدەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا، عێراق هاوردەكردنی باڵندە و پەلەوەرى لە ئێرانەوە قەدەغەكرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر ژمارەیەك لایەن و گروپی عێراقیدا سەپاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە 2027 بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت دەگەیەنینە حەوت ملیۆن بەرمیل

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی ئاردی ڕاگه‌یاند

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوێكی ئه‌مریكی: بڕوانامه‌ی ساخته‌ له‌ عێراقدا ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ركه‌وته‌یه‌كی چه‌كی كیمیایی: شایسته‌ی مووچه‌م و بێبه‌ش كراوم

سەرەتا