7 کاتژمێر پێش ئێستا 69 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: لە 2027 بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت دەگەیەنینە حەوت ملیۆن بەرمیل

پەیام 

عێراق پابەندبوونی خۆی بە ئۆپیك پڵەس دووپات دەكاتەوە و پلانی هەیە بۆ ئەوەی لە ساڵی 2027ـدا بەرهەمهێنان بگەیەنێتە 7 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

محەممەد ئەلنەججار، نوێنەری عێراق لە ڕێكخراوی ئۆپیك، پابەندبوونی بەغدادی بە هاوكاری لەگەڵ ئۆپیك پڵەس لەپێناو سەقامگیركردنی بازاڕی نەوتی جیهانی و بەدەستهێنانی هاوسەنگیی پێویست لە نێوان دابینكردن و داواكاریی نەوتدا، دووپات كردەوە. 

ئەلنەججار ڕایگەیاندووە: تواناكاریی بەرهەمهێنانی ئێستای عێراق لە نێوان پێنج ملیۆن و نیو تا شەش ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدایە و نزیكەی 25% ی ئەم بڕە تەرخان كراوە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی. 

ڕاشیگەیاندووە: لەساڵی 2027ـد عێراق دەتوانێت توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە 7 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەدەست بهێنێت.

 ئەمەش لەڕێگەی وەبەرهێنان و ڕێككەوتنە نوێیەكان، كە یەكێكیان بریتییە لە ڕێككەوتنی سۆمۆ لەگەڵ كۆمپانیای بەریتانیی BP لە كەركووك. 

ئەم ئامادەییەی عێراق بۆ زیادكردنی ڕێژەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت دوای ئەوە دێت، مانگی ڕابردوو محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە فەرمی داوای كرد دووبارە چاو بە بەشی عێراق لە ناو ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەس بخشێنرێتەوە و پشكەكەی زیاد بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا، عێراق هاوردەكردنی باڵندە و پەلەوەرى لە ئێرانەوە قەدەغەكرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر ژمارەیەك لایەن و گروپی عێراقیدا سەپاند

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: لە 2027 بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت دەگەیەنینە حەوت ملیۆن بەرمیل

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی ئاردی ڕاگه‌یاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوێكی ئه‌مریكی: بڕوانامه‌ی ساخته‌ له‌ عێراقدا ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ركه‌وته‌یه‌كی چه‌كی كیمیایی: شایسته‌ی مووچه‌م و بێبه‌ش كراوم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فوئاد حوسێن: ده‌نگۆی گۆڕینی ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زیاتر لە 35 هەزار كەس لە عێراق بە یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد كراون

سەرەتا