6 کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا سزای بەسەر ژمارەیەك لایەن و گروپی عێراقیدا سەپاند

پەیام 

بە پاساوی هەوڵدان بۆ تێكدانی سەروەری عێراق وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سزای بەسەر ژمارەیەك لایەن و گروپی عێراقیدا سەپاند.

تۆمی پێگۆت جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە نووسینێكیدا لە تۆڕی ئێكس دەڵێت: ئەمریكا هەوڵ دەدات ئەوپەڕی فشار بخاتە سەر ئێران، لەو چوارچێوەیەشدا سزای بەسەر گروپەكانی كەتیبەكانی حیزبوڵڵا و عەسائیب ئەهلی حەق كە بنكەكانیان لە عێراقە، سەپاندووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو گروپانە كار بۆ تێكدانی سەروەری عێراق و لاوازكردنی ئابورییەكەی دەكەن و هێرش بۆ سەر كەس و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجام دەدەن.

ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا پاكێجێكی نوێی سزاكانی ڕاگەیاند، كە ژمارەیەك كەسایەتیی و بانك و كۆمپانیای عێراقی پەیوەست بە سوپای پاسداران و كەتیبەكانی حزبوڵڵای گرتبووەوە لە نێویاندا كۆمپانیای موهەندیس كە شادەماری ئابووری حەشدی شەعبییە.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا جۆو ویڵسۆن كۆنگرێسمانی كۆمارییەكانی ئەمریكا داوای لە ئیدارەكەی ترەمپ كرد "فەیلەقی بەدر و هادی عامری سەرۆكی و بانكی ڕافیدەینیش بخاتە بازنەی سزادراوەكانەوە".

لای خۆیەوە لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق ئەو هەواڵانەی ڕەت كردەوە كە گوایە (عەقیل موفتین) سەرۆكی لیژنەكە لە لیستی سزادراوەكاندایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا، عێراق هاوردەكردنی باڵندە و پەلەوەرى لە ئێرانەوە قەدەغەكرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر ژمارەیەك لایەن و گروپی عێراقیدا سەپاند

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: لە 2027 بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت دەگەیەنینە حەوت ملیۆن بەرمیل

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی ئاردی ڕاگه‌یاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوێكی ئه‌مریكی: بڕوانامه‌ی ساخته‌ له‌ عێراقدا ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ركه‌وته‌یه‌كی چه‌كی كیمیایی: شایسته‌ی مووچه‌م و بێبه‌ش كراوم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فوئاد حوسێن: ده‌نگۆی گۆڕینی ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زیاتر لە 35 هەزار كەس لە عێراق بە یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد كراون

سەرەتا