5 کاتژمێر پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ سوریا لەسەر تێکەڵکردنی هێزەکانمان گەیشتووینەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی
پەیام
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' ڕایگەیاند، لەسەر میکانیزمی تێکەڵکردنی هێزەکانیان بە دامەزراوەکانی حکومەتى سوریا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی.
عەبدی، ئەمڕۆ 13/10/2025 لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕاشیگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەتی سووریا گەیشتوونەتە ڕیککەوتنی سەرەتایی دەربارەی میکانیزمی تیکەڵکردنی هێزەکانیان بەوەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆى سووریا.
وتیشى "گفتوگۆکان لەنێوان هەردوولا لە دیمەشق بەردەوامە و هەوڵی نەهێشتنی لێکتێنەگەیشتنەکان دەدرێت".
مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا لە 10ـی ئاداردا ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد، کە چەند بڕگەیەکی لەخۆگرتبوو، دیارترینیان یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بوو بە دامەزراوە نیشتمانییەکان، بەڵام جێبەجێنەکرا، هەردوولاش یەکتریان بە پێشێلکردنى ڕێککەوتنەکە تۆمەتبار دەکرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە