4 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
كەمال محەمەد: ئەو 50 هەزار بەرمیلە نەوتەی بۆ ناوخۆی هەرێم دابینكراوە بەشمان ناكات
پەیام
كەمال محەمەد وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو 50 هەزار بەرمیلە نەوتەی بۆ ناوخۆی هەرێم دابینكراوە و کەمە و بەشمان ناكات و پێداویستییەکانمان پڕناکاتەوە.
ڕاشیگەیاند، لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت باس لەوەكراوە، كە ئەگەر بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوت، بەشی پێداویستی ڕۆژانەی هەرێمی كوردستانی نەكرد، ئەوا حكومەتی فیدراڵ قەرەبووی بەرهەمە نەوتییەكان بۆ هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و سووتەمەنی دابین دەكات، بەڵام تا ئێستا ئەوەی نەكردووە.
وەزیری سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەش كرد، لەو بڕە نەوتەی كە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی گل دەدرێتەوە، ڕۆژانە یەك ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنرێت كە بە نرخی پاڵپشتیكراو بە (750 دینار) بەسەر بەنزینخانەكانی دابەش دەكەین، بەڵام ئەو بڕە لە پێداویستیی ناوخۆیی كەمترە، هەر بۆیە نۆرەی دوورودرێژی بەنزینخانەكانی لێ دەكەوێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە