19 کاتژمێر پێش ئێستا 479 جار خوێنراوەتەوە

پاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ترەمپ و پووتین، زیلینسكی گەیشتە واشنتۆن

پەیام 

پاش پەیوەندییە تەلەفونییەكەی ترەمپ و پووتین، سەرۆكی ئۆكرانیا گەیشتە واشنتۆن و بڕیارە گەڵ هاوتا ئەمریكییەكەی كۆببێتەوە.

دوای ئەوەی دوێنێ دۆناڵد ترەمپ و فلادیمێر پووتین پەیوەندییەکی تەلەفوونیان پێكەوە ئەنجامدا و چۆنییەتی نزیكبوونەوە لە كۆتایی جەنگی ئۆكرانیایان تاوتوێ كرد، ڤلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆككۆماری ئۆكرانیا بەسەردانێك گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا و بڕیارە ئەمڕۆیش لە كۆشكی سپی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی وڵاتەكە ئەنجام بدات و تاوتوێی ئەو دەرئەنجامانە بكەن، كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا بەدەست هاتوون.

پێشتری زیلینكسی لە تویتێكیدا ئاماژەی بەوە كردبوو، كە خۆی بۆ دیدارەكەی لەگەڵ ترەمپ ئامادە كردووە و تەواواوی وردەكارییە ئابووری و سەربازییەكان لەبەرچاو گیراون، وتیشی ئەوە ئەمریكایە كە دەتوانێت كاریگەری جیهانی بەكاربهێنێت، ئەوە دەكرێت شەڕەكە لە كۆتایی نزیك بكاتەوە.

بەپێی ئەوەی كە ترەمپ باسی كردووە پەیوەندییەكەی لەگەڵ پووتین زۆر بەرهەمدار بووە و بڕیاریشە كۆبوونەوەی ڕووبەڕوو لە بۆداپێستی پایتەختی هەنگاریا لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجام بدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ترەمپ و پووتین، زیلینسكی گەیشتە واشنتۆن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا، ترەمپ و پووتین كۆدەبنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتانی‌ ئه‌ورووپا چه‌ك له‌ ئه‌مریكا ده‌كڕن و ده‌یبه‌خشنه‌ ئۆكرانیا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ناتۆ مانۆڕی ئه‌تۆمی ئه‌نجام ده‌دات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا.. تەنیا لە دوو ڕۆژدا هەشت كەس كوژراون و 32 ى دیکەش بریندار بوون

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: جەنگ كۆتایی هات و ڕێكەوتنی ئاگربەست درێژخایەن دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ینێ له‌ میسر به‌ به‌شداری‌ سه‌ركرده‌ی‌ 20 وڵات واژووی ڕێكه‌وتنی‌ ئاگربه‌ست بكرێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: سەركردەكانی حـ.ەمـ.اس دانوستانكاری باش و بەهێز و زیرەكن

سەرەتا