5 کاتژمێر پێش ئێستا
75 جار خوێنراوەتەوە
وڵاتانی ئه‌ورووپا چه‌ك له ئه‌مریكا ده‌كڕن و ده‌یبه‌خشنه ئۆكرانیا
په‌یام
هاوپه‌یمانیی ناتۆ به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات پته‌و ده‌كات، وڵاتانی ئه‌ورووپاش چه‌ك له ئه‌مریكا ده‌كڕن و ده‌یبه‌خشنه ئۆكرانیا.
وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانیی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له برۆكسل كۆ بوونه‌وه و جه‌ختیان كرده‌وه، به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات له‌نزیك سنووره‌كانی ڕووسیا به‌هێز ده‌كه‌ن و سه‌ربازی زیاتری لێ كۆ ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها مارك ڕۆته، سكرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگه‌یاند: هاوپه‌یمانێتییه‌كه تواناكانی ئێستای به‌ره‌و پێش ده‌بات و گه‌شه‌ی پێ ده‌دات له بواری ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، كه له‌م دواییانه‌دا زیاد بووه.
له‌باره‌ی ئۆكرانیاوه مارك ڕۆته ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانه ئه‌ورووپیه‌كان باری زیاتری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی ئه‌مریكی بۆ ئۆكرانیا ده‌نێرن، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ پاڵپشتیی كیێڤ. به‌شێك له وڵاتان به‌ڵێنیان داوه دوو ملیار یۆرۆ ببه‌خشنه ئۆكرانیا.
به‌خشینی ئه‌مجاره‌ی ناتۆ بۆ ئۆكرانیا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدایه به‌ناوی "بۆرل" كه تیایدا وڵاتانی ئه‌ورووپا و كه‌نه‌دا پێداویستیی سه‌ربازی له ئه‌مریكا ده‌كڕن و دواتر ڕاده‌ستی ئۆكرانیای ده‌كه‌ن.
له كاردانه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌دا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی یان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕووسیا له ڕوانگه‌ی هێزه‌وه قبوڵكراو نییه و به توندی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە