14 کاتژمێر پێش ئێستا 99 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: جەنگ كۆتایی هات و ڕێكەوتنی ئاگربەست درێژخایەن دەبێت

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا گەیشتە تەلئەبیب و پێش گەیشتنی بەو وڵاتەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ڕێكەوتنی ئاگربەستی كەرتی غەززە هەمیشەیی دەبێت.

كاتژمێر  9 و 45 خولەكی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە تەلئەبیب و لەلایەن سەرۆك و سەرۆكوەزیرانی قەوارەی داگیركەری زایۆنییەوە پێشوازی لێكرا، بڕیاریشە دواتر سەردانی میسر بكات و ڕێكەوتنی ئاگربەست واژوو بكات.

پێش گەشتكردنی بۆ تەلئەبیب، دوناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی ڕێكەوتنی ئاگربەست لە كەرتی غەززە قسەی بۆ رۆژنامەنووسان كرد و ڕایگەیاند، جەنگ كۆتایی هات، ئەوە باشە، ئایە ئێوە تێدەگەن؟

تڕەمپ وتیشی، من دەچمە تەلئەبیب و دواتر سەردانی میسر ئەكەم و، ئەنجوومەنی ئاشتی لە پێناوی كەرتی غەززە پێكدەهێنم.

بەپێی بەرنامەی كارەكە، تڕەمپ لەگەڵ نەتەنیاهوو كۆدەبێتەوە، دواتر لەگەڵ كەسوكاری دیلەكان كۆدەبێتەوە و هەروەها لە كنێستی قەوارەی داگیركەری زایۆنیش وتارێكی دەبێت.

بەپێی ئەوەی كۆشكی سپی بڵاوی كردوەتەوە، تڕەمپ تەنها سەردانی تەلئەبیب و میسر دەكات و ناچێتە هیچ وڵاتێكی دیكەی ناوچەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا.. تەنیا لە دوو ڕۆژدا هەشت كەس كوژراون و 32 ى دیکەش بریندار بوون

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: جەنگ كۆتایی هات و ڕێكەوتنی ئاگربەست درێژخایەن دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ینێ له‌ میسر به‌ به‌شداری‌ سه‌ركرده‌ی‌ 20 وڵات واژووی ڕێكه‌وتنی‌ ئاگربه‌ست بكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: سەركردەكانی حـ.ەمـ.اس دانوستانكاری باش و بەهێز و زیرەكن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتۆن 15 ملیۆن دۆلارى بۆ پێدانی زانیاری لەسەر دوو كەسی سەر بە سوپای پاسـ.داران تەرخانكرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە سێ‌ مانگی ڕابردوودا لە بەریتانیا هێرشكراوەتە سەر 22 مزگەوت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دواى بێهیواکردنى ترەمپ، كۆشكی سپی دەڵێت لیژنەی نۆبڵ سیاسەتی بەسەر ئاشتیدا هەڵبژارد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا یاسای قەیسەری سەر وڵاتی سووریای هەڵوەشاندەوە

سەرەتا