3 کاتژمێر پێش ئێستا
78 جار خوێنراوەتەوە
ناتۆ مانۆڕی ئهتۆمی ئهنجام دهدات
پهیام
ناتۆ ڕایگەیاند کە مانۆڕی ساڵانەی ئەتۆمی "Steadfast Noon" لە ھۆڵەندا دەستی پێ کردووە. ساڵانە لە مانگی تشرینی یەکەمدا، مانۆڕی ساڵانەی ئەتۆمی ناتۆ ئەنجام دەدرێت.
ناتۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھۆڵەندا میوانداری مانۆڕەکەی ئەمساڵ دەکات و بنکەی ئاسمانی ڤۆڵکڵ لە ھۆڵەندا وەک ناوەندی سەرەکی مانۆڕەکە بەکاردەھێندرێت، ھاوکات بنکەی ئاسمانی کلاین برۆگێل لە بەلجیکا و بنکەی " Lakenheath" لە بەریتانیا وەک بنکەی پاڵپشتی بۆ مانۆڕەکان بەشداری دەکەن.
ڕاشیگەیاندووە کە ٧٠ فڕۆکەی ١٤ وڵاتی ئەندام لە ناتۆ لە مانۆڕەکەدا، بەشداری دەکەن.
باسی لەوەش کردووە کە لە کە مانۆڕەکەدا، چەندین ئەرک و مەشقی جۆراوجۆر، وەک چاودێری، پێدانی سووتەمەنی بە فڕۆکە لە ئاسمان و ئۆپەراسیۆن، جێبەجێ دەکرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە