13/10/2025 266 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا.. تەنیا لە دوو ڕۆژدا هەشت كەس كوژراون و 32 ى دیکەش بریندار بوون

پەیام 

تەنیا لە ماوەى دوو ڕۆژدا لە ئەمریکا هەشت كەس كوژراون و 32 ى دیکەش بریندار بوون.

لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە ویلایەتی ساوس كارۆلینای ئەمریكا، چوار كەس كوژران و زیاد لە 20ی دیكەیش بریندار بوون، ئەوەش دووەم ڕووداوە لە ماوەی دوو ڕۆژدا كە بەهۆیانەوە هەشت كەس كوژراون.

نوسینگەی فەرماندەی پۆلیسی بیۆفۆرت لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممە دوای ئاگاداركردنەوەیان لە ڕووداوێكی تەقەكردن لە باڕێكدا لە دوورگەی سان هیلینا، پاش گەیشتنیان بە شوێنەكە بەدییان كرد، كە ژمارەیەكی زۆر بە دەستڕێژی گوللە پێكران و لەسەر زەوییەكە كەوتوون.

هەروەها ئاشكرایكرد، بەهۆی ڕووداوەكەوە چوار كەس گیانیان لەدەست دا و زیاد لە 20 كەسی دیكە بریندار بوون، پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.

 دوورگەی سان هیلینا بەوە ناسراوە، كە زیاتر دانیشتووانەكەی ڕەشپێستن و خەڵكی بەڕەگەز ئەفریقی لێ نیشتەجێیە.

ئەم ڕووداوە لە كاتێكدایە پێشتریش ڕۆژی شەممە، لە ڕووداوێكی دیكەی تەقەكردندا لە ویلایەتی مسی سیبی هەر لە ئەمریكا، چوار كەس كوژران و 12 كەسی دیكە بریندار بوون، تەقەكەرەكەش دەستگیر نەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 35 خولەک پێش ئێستا

    تڕەمپ هەڕەشەى لە ئێران کرد و ستایشى وڵاتانی کەنداوی کرد

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ناتۆ "پڵنگێکی کاغەزییە" بیر لە کشانەوە دەکەمەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكادا دادەخات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بە شەهیدبوونی فەرماندە مەیدانییەكانمان كارەكانمان بەهێزتر دەبن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: پەیامەكانی ئەمریكا تەنیا لەڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە پێمان گەیشتوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: لەگەڵ ئێران نزیكین لە ڕێكەوتن و لەسەر زۆربەى خاڵەکانمان ڕەزامەندن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری ئەڵمانیا: هەنگاوەكانی ترەمپ پەرەسەندنێكی مەترسیدار و نادیارن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ستیڤ ویتكۆف: لەو بڕوایەداین لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئێراندا هەبێت

سەرەتا