2 رۆژ پێش ئێستا
172 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: سەركردەكانی حـ.ەمـ.اس دانوستانكاری باش و بەهێز و زیرەكن
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماسەوە لێدوانی دا و بە "دانوستانكارێكی باش و بەهێز و زیرەك" ناویان دەبات.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەنووساندا لەبارەی پێدانی گرەنتی بە حەماس بۆ دەستپێنەكردنەوەی هێرشەكان لە لایەن قەوارەی زایۆنی بەتایبەت دوای گەڕانەوەی دیلەكان، ڕایگەیاند: بە شێوەیەكی توند قسەم كردووە، جیهان بەهێزە و ئەوانیش، كە مەبەستی حەماس بوو كەسانی زۆر بەهێز و زیرەك و دانوستانكارێكی زۆر باشن.
ترەمپ ئاماژەی بەوەیش كرد "حەماس زۆر شتیان هەیە كە ئەگەر بەكاریان بهێنن، ئەوا زۆر سەركەوتوو دەبن".
سەرۆكی ئەمریكا وتیشی: سەركردەكانی حەماس دەیانزانی، كە تۆڵكردنەوەكە توند و بێپێشێنە دەبوو و وێرانكارییەكی زۆری لێ دەكەوتەوە، ئەوان ئەوەیان ناوێت، لەم قۆناغەیشدا هیچ كەسێك ئەوەی ناوێت.
ناوبراو جەختیشی لەوە كردەوە، كە حەماس دەیەوێت لە ڕێككەوتنەكەدا پێش كەوێت، وتیشی: پێم وایە ڕێككەوتنەكە بەردەوام دەبێت، چونكە هەردوولا لە جەنگ ماندوو بوون.
ترەمپ لە كۆتایی وتەكەیدا لەو بارەیەوە وتی: بنیاتنانەوەی غەززە بە هاوكاری وڵاتانی دەوڵەمەندی ناوچەكە دەبێت، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بە ناوی ئەو وڵاتانە نەكرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە