1 رۆژ پێش ئێستا
158 جار خوێنراوەتەوە
سبهینێ له میسر به بهشداری سهركردهی 20 وڵات واژووی ڕێكهوتنی ئاگربهست بكرێت
پهیام
سەرۆکایەتی میسر ڕایگەیاند، میسر دووشەممە میوانداری لوتکەیهكی نێودەوڵەتی دەکات سەبارەت بە ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، بە ئامادەبوونی زیاتر لە 20 سەرکردە، لەنێویاندا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا.
سەرۆکایەتی میسر ڕوونیکردەوە، لوتکەکە کە بڕیارە لە شەرم شێخ بەسەرپەرشتی میسر و ئەمریکی بەڕێوەبچێت، ئامانجی کۆتاییهێنانە بە شەڕی غەززە و بەرزکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاکسیۆس لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بانگهێشتی چەند وڵاتێکی کردووە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەکەدا، لەوانە ئیسپانیا، ئێران.
لای خۆیەوە سەرۆکایەتی فەرەنسا بەشداریکردنی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەرەنسا لە لوتکەکەدا ڕاگەیاند.
حکومەتی ئیسپانیا و ئیتالیا بەشداریکردنی پێدرۆ سانچێز سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا و جۆرجیا مێلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیایان بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستکردەوە .
هەروەها نووسینگەی کیر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ئاشتی شەرم شێخ گەشت بۆ میسر دەکات.
ئاکسیۆس بڵاویکردەوە، سەرکردە و وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، قەتەر، ئیمارات، ئوردن، تورکیا، سعودیە، پاکستان و ئەندەنوسیا بەشداری دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە