3 کاتژمێر پێش ئێستا 312 جار خوێنراوەتەوە

بۆ تاوتوێكردنی كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا، ترەمپ و پووتین كۆدەبنەوە

پەیام 

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆكانی ئەمریكا و ڕووسیا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵاتەوە كردوە و باسی كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیاش كراوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند پەیوەندییەكی تەلەفۆنی "زۆر بەرهەمدار"ی لەگەڵ هاوتا ڕووسییەكەی، ڤلادیمێر پوتین ئەنجام داوە و تیشكی خستووەتە سەر داهاتووی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵات دوای كۆتایی هاتنی جەنگی ئۆكرانیا.

ترەمپ لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ"ـی خۆی نووسیویەتی، تازە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەم لەگەڵ سەرۆك پوتین كۆتایی هات، زۆر بەرهەمدار بوو، ئاماژەی بەوەش كردووە، بەشێكی زۆری گفتوگۆكە بۆ تاوتوێكردنی ئاسۆكانی بازرگانی و هاریكاری دوو قۆڵی دوای جەنگ تەرخان كراوە.

هاوكات ترەمپ ئاشكرای كرد، كە ڕێككەوتوون لەسەر ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی ڕووبەڕوو لەگەڵ سەرۆكی ڕووسیا لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەگەری كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا.

وتیشی، هەفتەی داهاتوو وەك ئامادەكارییەك بۆ گفتوگۆی سیاسی فراوانتر، كۆبوونەوەیەك لە نێوان ڕاوێژكارانی باڵای هەردوو وڵاتدا ئەنجام دەدرێت.

ترەمپ ڕوونیشی كردەوە، كە سبەینێ چاوەڕوانی كۆبوونەوەیەكە لەگەڵ زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا، بۆ تاوتوێكردنی وردەكارییەكانی گفتوگۆكەی لەگەڵ پوتین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    پاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ترەمپ و پووتین، زیلینسكی گەیشتە واشنتۆن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا، ترەمپ و پووتین كۆدەبنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتانی‌ ئه‌ورووپا چه‌ك له‌ ئه‌مریكا ده‌كڕن و ده‌یبه‌خشنه‌ ئۆكرانیا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ناتۆ مانۆڕی ئه‌تۆمی ئه‌نجام ده‌دات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا.. تەنیا لە دوو ڕۆژدا هەشت كەس كوژراون و 32 ى دیکەش بریندار بوون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: جەنگ كۆتایی هات و ڕێكەوتنی ئاگربەست درێژخایەن دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ینێ له‌ میسر به‌ به‌شداری‌ سه‌ركرده‌ی‌ 20 وڵات واژووی ڕێكه‌وتنی‌ ئاگربه‌ست بكرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: سەركردەكانی حـ.ەمـ.اس دانوستانكاری باش و بەهێز و زیرەكن

سەرەتا