4 کاتژمێر پێش ئێستا 24 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: ئاگربەست بەردەوامە و كاتیش بۆ چەكدادانی حــ.ەمــ.اس دیارینەكراوە

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئاگربەست لە كەرتی غەززە بەردەوامە و حەماس هیچ پێشێلكارییەكی نەكردووە. دەشڵێت، هیچ كاتێكیش بۆ چەكدادانی بزووتنەوەكە دیاری ناكەن.

دوناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دوای پێشێلكردنی ئاگربەستەكە لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە، رایگەیاند، هێشتا ئاگربەست لە كەرتی غەززە بەردەوامە، بەپێی ڕێكەوتنی ئاگربەست كە لە شەرم شێخی میسر واژوو كرا هیچ كاتێك بۆ چەكدادانی حەماس دیاری نەكراوە.

تڕەمپ رایشیگەیاندووە، بزووتنەوەی حەماس هیچ پێشێلكارییەكی نەكردووە، پابەند بووە لە جێبەجێكردنی ئاگربەستەوە، تەنها هەندێك پێشێلكاری بچووك كراوە كە دەكرێت مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.

وەك ئەوەی تڕەمپ ئاماژەی بۆ كردووە، هەر لایەنێك ڕێكەوتنی ئاگربەست پێشێل بكات زۆر بە توندی دژی دەوەستینەوە.

هەڵوێستەكەی ترەمپ لەكاتێكدایە كە بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، لەماوەی یانزە رۆژی ئاگربەستدا قەوارەی زایۆنی 80 جار ڕێكەوتنەكەی پێشێلكردووە و تەنها لەماوەی ئاگربەستدا 97 كەس شەهیدبوون و 230 كەسیش بەهۆی بۆردومانەكانی زایۆنییەوە برینداربون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 27 خولەک پێش ئێستا

    بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ، زیلینیسكی داوا لە ترەمپ دەکات فشاری زیاتر بخاتە سەر پووتن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئاگربەست بەردەوامە و كاتیش بۆ چەكدادانی حــ.ەمــ.اس دیارینەكراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ ئه‌مریكا دژی سیاسه‌ته‌كانی تڕه‌مپ خۆپیشاندان كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆبوونەوە و گفتوگۆی ئاشتی پاكستان و ئەفغانستان لە قەتەر بەڕێوەدەچێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ بۆ زیلنیسكی و پوتن: جەنگ ڕابگرن و هەر دوو لاتان خۆتان بە سەركەوتوو بزانن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نۆ وڵاتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا: بە جێبەجێكردنی سزاكانی سەر ئێران پابەندین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان هەڵوەشانەوەی فەرمانی دەستگیركردنی نەتەنیاهووى ڕەتکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: زۆر نزیكین لە كۆتاییهێنان بە جەنگ و هیوادارین بەبێ مووشەكی تۆماهۆك بێت

سەرەتا