3 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: زۆر نزیكین لە كۆتاییهێنان بە جەنگ و هیوادارین بەبێ مووشەكی تۆماهۆك بێت
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: زۆر نزیكن لە كۆتاییهێنان بە جەنگ و هیواشی خواست بەبێ ئەوەی پێویستیان بە مووشەكی تۆماهۆك بێت، شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا كۆتایی پێ بهێنن.
دۆناڵد ترەمپ لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی لە كۆشكی سپی وتی: لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە مووشەكی تۆماهۆكمان بۆ ئۆكرانیا ناردووە، بەڵام ئێستا دۆخەكە جیاوازە و خۆمان پێویستمان پێیەتی.
ترەمپ دووپاتی كردەوە، گفتوگۆی مووشەكی تۆماهۆك لەگەڵ سەرۆكی ئۆكرانیا دەكەن، بەڵام هیواشی خواست بتوانن كۆتایی بە شەڕەكە بهێنن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ناردنی ئەو مووشەكە بێت. وتیشی: زۆر نزیكین لە كۆتاییهێنان بە جەنگ.
باسی لەوەش كرد، لە داهاتوودا لەگەڵ ڤلادمیر پووتین سەرۆكی ڕووسیا لە بوداپێستی پایتەختی بۆسنە كۆ دەبێتەوە.
لەبەرانبەردا زیلینسكی وتی: ئێمە ئاشتیمان دەوێت، بەڵام پووتین نایەوێت، هەربۆیە پێویستە گووشاری زیاتری بخەینە سەر.
وتیشی: سەرۆك ترەمپ توانی بەسەركەوتوویی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕابگرێت، ئێستاش هەلێكی هەیە تا بتوانێت شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا كۆتایی پێ بهێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە