3 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
نۆ وڵاتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا: بە جێبەجێكردنی سزاكانی سەر ئێران پابەندین
پەیام
نۆ وڵاتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا هاوشێوەی وڵاتانی نێو ڕێكخراوەكە پابەندیی خۆیان بە جێبەجێكردنی سزاكانی سەر ئێران ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەنراوێكدا یەكێتی ئەورووپا ئاشكرای كردووە "وڵاتانی ئەلبانیا، بۆسنە و هێرسك، ئایسلەندا، مۆڵدۆڤا، مۆنتینیگرۆ، مەكدۆنیای باكوور، نەرویج، سڕبیا و ئۆكرانیا كە ئەندامی یەكێتییەكە نین، پابەندیی خۆیان بۆ جێبەجێكردنی سزا سەپێنراوەكانی سەر ئێرانەوە ڕاگەیاندووە".
لە ڕاگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی یەكێتییەكەدا پیشوازی لە بڕیارەكەی ئەو وڵاتە كراوە و باسی لە كرد كە ئەو وڵاتانە سیاسەتی ناوخۆیی خۆیان لەگەڵ بڕگەكانی یەكێتیی ئەورووپا بۆ سزاكانی سەر ئێران هاوتەریب دەكەن.
دوای سەپاندنەوەی سزاكانی سەر ئێران لە 28ی ئەیلولدا لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسیشی نێودەوڵەتییەوە، یەكێتی ئەوروپاویش بڕیاری دا سزانی بۆ سەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران كارا بكاتەوە كە بە سناپ باك ناسراوە و خۆی لە سنووردراركردنی هاوردەی نەوتی خاو و غازی سروشتی و بەرهەمە پترۆكیمیاییەكان و هەموو ئەو ئامێرانەیشی كە دەكرێـت لە بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەكیدا سوودی لێ وەربگرێت، دەبینێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە