3 کاتژمێر پێش ئێستا 141 جار خوێنراوەتەوە

دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان هەڵوەشانەوەی فەرمانی دەستگیركردنی نەتەنیاهووى ڕەتکردەوە

پەیام 

دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان داواكارییەكی قەوارەی زایۆنی بۆ هەڵوەشاندنەوەی دوو فەرمانی دەستگیركردن بۆ نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی و گالانت وەزیری پێشووی بەرگریی قەوارەكە ڕەتكردەوە.

هاوكات دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان داواكارییەكەی ڕەتكردووەتەوە بۆ ڕاگرتنی لێكۆڵینەوە لە تێوەگلانی نەتەنیاهوو و گالانت لە ئەنجامدانی جینۆساید لە كەرتی غەززە.

ئەم داواكارییەی قەوارەی زایۆنی چەند ڕۆژێك دوای واژۆكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە دێت، ئەمەش هەوڵی تەلئەبیب نیشان دەدات بۆ قۆستنەوەی وەستانی شەڕەكە بۆ ڕزگاربوون لە لێكەوتەكانی ئەو جینۆسایدەی هێزەكانی لە غەززە ئەنجامیان داوە.

لەسەرەتای 7ی تشرینی یەكەمی 2023ەوە، قەوارەی زایۆنی جەنگی كۆمەڵكوژی بۆ سەر غەززە دەست پێ كرد كە دوو ساڵی خایاند و بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە 67 هەزار فەلەستینی، زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، ئەمە جگە لە وێرانكردنی شارەكانی كەرتی غەززە و ئاوارەكردن و برسیكردنی دانیشتوانەكەی.

لە 21ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان دوو فەرمانی دەستگیركردنی بۆ نەتەنیاهوو و گالانت دەركرد، ئەوەش لەكاتێكدا بوو كە سوپای داگیركەری زایۆنی بە فەرمانی نەتەنیاهوو ڕۆژانە دەیان هاووڵاتی لە غەززە شەهید دەكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نۆ وڵاتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا: بە جێبەجێكردنی سزاكانی سەر ئێران پابەندین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان هەڵوەشانەوەی فەرمانی دەستگیركردنی نەتەنیاهووى ڕەتکردەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: زۆر نزیكین لە كۆتاییهێنان بە جەنگ و هیوادارین بەبێ مووشەكی تۆماهۆك بێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ترەمپ و پووتین، زیلینسكی گەیشتە واشنتۆن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا، ترەمپ و پووتین كۆدەبنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتانی‌ ئه‌ورووپا چه‌ك له‌ ئه‌مریكا ده‌كڕن و ده‌یبه‌خشنه‌ ئۆكرانیا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ناتۆ مانۆڕی ئه‌تۆمی ئه‌نجام ده‌دات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا.. تەنیا لە دوو ڕۆژدا هەشت كەس كوژراون و 32 ى دیکەش بریندار بوون

سەرەتا