9 کاتژمێر پێش ئێستا 522 جار خوێنراوەتەوە

هیومان ڕایتس وۆچ، هێزەكانی پشتیوانی خێرای سودان بە كۆمەڵكوژی تۆمەتبار دەكات

پەیام 

 ڕێكخراوی (هیومان ڕایتس وۆچ) هێزەكانی پشتیوانی خێرای سودانی بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی و پێشلێلكاری بەرفراوانی مافەكانی مرۆڤ دەرهەق بە هاووڵاتیانی ئاوارە لە باكووری دارفۆر تۆمەتبار كرد، دوای ئەوەی ئەو هێزانە لە 26ی ئەم مانگە و پاش 18 مانگ لە گەمارۆ دەستیان بەسەر شارەكەدا گرت. 

ڕێكخراوەكە ڕوونیشكردووەتەوە، ژمارەیەك بەڵگەی ڤیدیۆییان لایە، كە دەریدەخات چەكدارانی پشتیوانی خێرا لەسێدارەدانی مەیدانی ئەنجام دەدەن و دەستدرێژی دەكەنە سەر هاووڵاتیان و برینداران.

هەروەها ڕاپۆرتە پزیشكییەكان ئاماژە بەوە دەدەن بەهۆی ڕێگری لە هاوكارییە مرۆییەكان و بڕینی هاوكارییەكان لەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی، لەسەدا 75ی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵان تووشی بەدخۆراكی توند و برسێتی بوونەتەوە. 

لەلایەن خۆشیەوە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەزاری تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوەكە، سەركۆنەی كوشتنی نەخۆشان و هاووڵاتیانی شاری فاشری كرد و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی توندوتیژییەكان و گەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكانی بەشێوەیەكی خێرا و سەلامەت كرد. 

هاوكات حەمیدەتی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی پشتیوانی خێرا دانی بە پێشێلكاری لەلایەن چەكدارانی هێزەكەیەوە نا و ڕایگەیاند: لیژنەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو بابەتە پێكدەهێنێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 خولەک پێش ئێستا

    شەڕی ناوخۆی سوودان دوو ساڵ و نیوە بەردەوامە، ئەمریكا و ڕووسیا و سعودییە و ئیماڕاتیش دەستیانتێوەرداوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی ترەمپ بۆ عێراق: نابێت گرووپی چەكدار لە دەرەوەی حكومەت بوونی هەبێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هیومان ڕایتس وۆچ، هێزەكانی پشتیوانی خێرای سودان بە كۆمەڵكوژی تۆمەتبار دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەزگای نوری حیكمە یەكەمین ئاهەنگی ساڵانەی خۆی لە بەریتانیا ساز كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا ئاماده‌كاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رووسیادا ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ فەرمانی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بە پێنتاگۆن دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی زیادبوونی هێرشی ورچه‌كان له‌ یابان؛ سوپا ده‌ستێوه‌ردانی كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دانوستانی‌ ئه‌فغانستان و پاكستان له‌ توركیا به‌بێ رێككه‌وتن كۆتایی‌ هات

سەرەتا