7 کاتژمێر پێش ئێستا 364 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ فەرمانی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بە پێنتاگۆن دا

په‌یام
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە فەرمانی بە وەزارەتی بەرگریی (پێنتاگۆن) کردووە دەستبەجێ دەست بە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بکات.
لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، ترەمپ ڕایگەیاند: "بەهۆی بەرنامەکانی تاقیکردنەوەی وڵاتانی دیکەوە، فەرمانم بە وەزارەتی بەرگریی داوە دەست بە تاقیکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکانمان بکات. ئەم پرۆسەیە دەستبەجێ دەستپێدەکات".
ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا خاوەنی چەکی ئەتۆمی زیاترە لە وڵاتانی دیکە، ئەمەش لە ماوەی خولی یەکەمی خۆیدا ئەنجامدراوە.
ترەمپ هۆشداری دا لەوەی لە پێشبڕکێی پڕچەککردنی ڕووسیا و چیندا ئەمریکا ئەو بۆشاییە پڕدەکاتەوە و، ڕایگەیاند: "بەهۆی ئەو هێزە وێرانکەرە زۆرەی (ئەتۆم) هەیەتی، ڕقم لە بەدەستهێنانی بوو، بەڵام هیچ بژاردەیەکی دیکەم نەبوو. ڕووسیا لە پلەی دووهەمدایە و چینیش لە پلەی سێهەمی دووردایە، بەڵام لە ماوەی پێنج ساڵدا یەکسان دەبن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا ئاماده‌كاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رووسیادا ده‌كات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ فەرمانی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بە پێنتاگۆن دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی زیادبوونی هێرشی ورچه‌كان له‌ یابان؛ سوپا ده‌ستێوه‌ردانی كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دانوستانی‌ ئه‌فغانستان و پاكستان له‌ توركیا به‌بێ رێككه‌وتن كۆتایی‌ هات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سودان.. ميليشيا چه‌كداره‌كان كوشتارێكی زۆریان له‌ هه‌رێمی دارفۆر ئه‌نجامداوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌یان نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس بایكۆتی ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی ده‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گۆڤاری ناشناڵ ئینترێست: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ی تڕه‌مپ و پووتین ئه‌نجام نه‌درێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تۆمەتباری کوشتنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن دانی بە تاوانەکەیدا نا

سەرەتا