5 کاتژمێر پێش ئێستا
356 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌ورووپا ئاماده‌كاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیادا ده‌كات
یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلانێكی هاوبه‌ش بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی به شێوه‌ی خێرا داده‌ڕێن و بیر له دروستكردنی هێزێكی تایبه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
فاینانشاڵ تایمز ئاشكرایكرد كه یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی و ناتۆ كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پلانێكی نوێ ده‌كات بۆ دڵنیابوون له توانای بڵاوه‌پێكردنی خێرای كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له سه‌رانسه‌ری كیشوه‌ره‌كه‌دا له ئه‌گه‌ری ڕوودانی ململانێ له‌گه‌ڵ ڕووسیا.
ئه‌م پلانه جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیكردنی به‌كارهێنانی هاوبه‌شی ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی (وه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌ر، بارهه‌ڵگر، و گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی) ده‌كاته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی تانك و تۆپخانه‌ی قورس.
هه‌روه‌ها، كۆمسیۆن نیازی وایه له مانگی 11پێشنیازێك پێشكه‌ش بكات بۆ باشتركردنی ژێرخانی گواستنه‌وه و ڕێكاره گومرگییه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی تێپه‌ڕبوونی هێزه‌كان به ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
به پێی سه‌رچاوه‌كه له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا هێزێكی تایبه‌تی بارهه‌ڵگر و عه‌ره‌بانه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دروست بكات، به‌ڵام ئه‌مه قورس‌تر ده‌بێت به‌هۆی سنوورداربوونی بوودجه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە