8 کاتژمێر پێش ئێستا 359 جار خوێنراوەتەوە

توركیا: ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق دەگەیەنینە 30 ملیار دۆلار

پەیام 

وەزیری بازرگانیی توركیا دەڵێت: لە داهاتوودا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق دەگەیەنینە 30 ملیار دۆلار.

ئەمڕۆ لە بەغداد كۆبوونەوەی دووەمی لیژنەی ئابووری و بازرگانیی عێراق - توركیا بەڕێوە چوو كە ئامانج لێی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵاتە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانیی توركیا، عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانی لەگەڵ داوم سەلمان غەریری، هاوتا عێراقییەكەی كۆ بووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، عومەر بۆڵات ڕایگەیاندووە: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەنێوان توركیا و عێراق بەمنزیكانە دەگاتە 20 ملیار دۆلار، لە داهاتوویەكی مامناوەندیشدا قەبارەكە بۆ 30 ملیار دۆلاری ساڵانە بەرز دەبێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر سەرۆكی ژووری بازرگانیی ئەنقەرە ڕایگەیاندبوو لە 2024ـدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەنقەرە و بەغداد گەیشتووەتە 15 ملیار دۆلار.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە "لەگەڵ وەزیری بازرگانیی توركیادا زیاتر لە 100 بازرگانی تورك بەشدارن كە 19 كۆمپانیا لە بواری جیاوازدا بەڕێوە دەبەن و گفتوگۆ لەگەڵ هاوتا عێراقییەكان دەكەن".

بەپێی ئامارە فەرمییەكان كۆمپانیا توركییەكان تا ئێستا هەزار و 145 پرۆژەیان لە عێراق ئەنجام داوە و بەهای پرۆژەكان گەیشتووەتە 36 پۆینت 6 ملیار دۆلار، بەم شێوازەش عێراق سێیەم گەورەبازاڕی جیهانە بۆ بازرگان و بەڵێندەرە توركەكان. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیمە شكوكانی، كیژۆڵەیەكی بەتوانای 16 ساڵانى غــ.ەززەیە بەهۆی بۆردومانەوە ئیفیلج بووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق دەگەیەنینە 30 ملیار دۆلار

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی پێشێلكارییەكانی سوپای ئیسرائیل سەدان فەڵەستینی شەهید و بریندار بوون

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەفغانستان و پاكستان لەسەر بەردەوامیی ئاگربەست ڕێككەوتن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودییە هەمواری نوێ‌ لە ڤیزای عومرەدا دەكات و ماوەکەى دەکات بە مانگێک

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كاندیدكردنی كوڕی نەتەنیاهو بۆ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی زایۆنی ناڕەزایەتی لێ دەكەوێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرەڕای ڕێككەوتنی ئاگربەست دوو فەڵەستینی لە غـ*ـەززە شەهید كران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وزه‌ی ئه‌تۆم: ئێران به‌شی ده‌ بۆمبی ئه‌تۆمی یۆرانیۆمی هه‌یه‌

سەرەتا